شاندێکی حزبی شیوعی کوردستان سەردانی سەرۆکی زانکۆی سلێمانی کرد

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ۲۲ی حوزەیرانی ۲۰۲۲ ، پڕۆفیسۆر دكتۆر کۆسار محمد عەلی سەرۆکی زانکۆی سلێمانی پێشوازی كرد لەشاندێکی حزبی شیوعی کوردستان بە سەرۆکایەتی سوبحی مەهدی ئەندامی مەکتەبی سیاسی حزب و عوسمان زیندانی و فاخر زاهیر بەرپرس و جێگری مەڵبەندی حزب سەردانی بەڕێز یان کرد، بە مەبەستی پیرۆزبای دەست بەکاربونی سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و هاوکاری پاڵپشتی خۆیان پشان دا، لای خۆیانەوە سەرۆكی زانکۆی سلێمانی زۆر خۆشحاڵبو بەم سەردانە و سوپاسی شاندی حزبیان کرد.

