کونسوڵی گشتی ئێران سەردانی زانکۆی سلێمانی دەکات


پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ23ی حوزەیرانی 2022 ، پڕۆفیسۆر دکتۆر کۆسار محمد عەلی سەرۆکی زانکۆی سلێمانی پێشوازی کرد لە کونسوڵی گشتی ئێران و وەفدی یاوەری، مەبەستی سەردانەکەیان پیرۆزبای دەست بەکاربونی سەرۆکی زانکۆی سلێمانی بوو، هەروەها هاوکاری پاڵپشتی خۆیان پیشان دا بۆ بەرەو پێش بردنی پەیوەندییە زانستییەکانی زانکۆی سلێمانی و زانکۆکانی ئێران، لای خۆیەوە سەرۆکی زانکۆی سلێمانی خۆشحاڵی خۆی بەم سەردانە دەربڕی و دڵنیایی دا لەمەودوا زیاتر پەیوەندییە زانستییەکانیان بەرەو پێش دەبەن لەهەموو بوارەکاندا.
.

