زانکۆی سلێمانی ئێوارەکۆڕێک بۆ دکتۆر فەریاد فازیل بەڕێوەدەبات

زانکۆی سلێمانی کۆلێژی زمان ئێوارەکۆڕێک بۆ زانای ناوداری کورد دکتۆر فەریاد فازیل - دامەزرێنەر و سەرۆکی ئینستیتووتی خوێندنی کوردی لە بەرلین- بەناونیشانی: پرسی زمانی کوردی لە ٣٢٧ ساڵی ڕابوردوودا (ئەحمەدی خانی، نالی و گۆران) ڕابوردوو و ئێستا و داهاتوودا بەڕێوەدەبات.
جێی باسە ئێوارە کۆڕەکە ڕۆژی ( ٢٦ / ٦ / ٢٠٢٢) لەکۆلێژی زمان/ هۆڵی پ.د.عیزەدین مستەفا ڕەسول سەعات(٥:٠٠) ی ئێوارە بەڕێوە دەچێت هاتن بۆ هەمووانە .

