ناردنی تێزی (دکتۆرا، ماستەر، دیبلۆمی باڵا) بە ئۆنلاین


ئاگاداری بۆ فێرخوازانی (دکتۆرا، ماستەر، دیبلۆمی باڵا) لە زانکۆی سلێمانی
بە مەبەستی کارئاسانی زیاتر شێوازی نوێی ناردنی تێزی (دکتۆرا، ماستەر، دیبلۆم) کراوە بە ئۆنلاین، پێویست ناکات بۆ ئەو مەبەستە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی تەکنەلۆجیای زانیاری بکەن،
دوای پڕکردنەوەی فۆڕمەکە بە دروستی، وەڵامی نوسراوەکەتان بە ئیمەیڵ پێدەگات و پێویست ناکات سەردانی بەڕێوەبەرایەتی تەکنەلۆجیای زانیاری و ئامار بکەن.
لەم لینکەی خوارەوە دەتوانن فۆرمەکە پڕی بکەنەوە:
https://forms.gle/XD96WSFbSrTuoDiP9
تێبینی:
١- پێویستە تێزەکەت بەشێوەی فایلی PDF ئەپلۆد بکەیت لە فۆڕمەکە.
٢- نوسراوی پەسەندکراوی تێزەکەت لە لایەن کۆلێجەکەتەوە ئەپلۆد بکە یان پشتگیرییەک لەو کۆلێجەوە بێنی کە دەوامی لێ ئەدەیت بە شێوە فایلی PDF یان Image

