مامۆستا مەزهەری خالقی پیرۆزبایی لەسەرۆكی زانكۆیی سلێمانی دەكات



مامۆستا مەزهەری خالقی پیرۆزبایی لەسەرۆكی زانكۆیی سلێمانی دەكات

 kosar othman([email protected])

 ئه‌مڕۆ سێشەمە 30 ی حوزه‌یرانی 2022 پڕۆفیسۆر دكتۆر كۆسار محمد علی سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی پێشوازیكرد له مامۆستا مەزهەری خالقی سەرۆكی ئەنیستیتوتی كورد و وەفدی یاوەری، مەبەستی سەردانەكەشیان پیرۆزبایی كردن بوو لە پرۆفیسۆر دكتۆر كۆسار، كە وەك سەرۆكی زانكۆ دەستبەكاربووە.

له‌دیدارێكدا میوانان چه‌پكه‌ گوڵی پیرۆزبایی خۆیان پێشكه‌ش به‌ سه‌رۆكی نوێی زانكۆی  سلێمانی كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ خواست.

له‌به‌رامبه‌ردا پڕۆفیسۆر دكتۆر كۆسار محمد به‌خێرهاتنی گه‌رمی له‌میوانان كرد و خۆشحاڵی خۆی به‌سه‌ردانه‌کەیان‌ ده‌ربڕی و ڕایگه‌یاند كه‌ به‌پشتیوانی هه‌موولایه‌ك هه‌وڵه‌كانیان ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ بۆ پێشخستنی ئاستی زانستی و ئه‌كادیمی زانكۆو پرۆسه‌ی خوێندن، دوپاتیكرده‌وه‌ به‌كاركردن و ماندوبوون ده‌گه‌ینه‌ ئامانجه‌كانمان.

 





 2022-06-30
 186