سەرۆکی زانکۆی سلێمانی: کۆمەڵگە پێویستی بە زانکۆ هەیە و دەبێت بچینە ناوکۆمەڵگەوە


ئه‌مڕۆ سێشەمە 30 ی حوزه‌یرانی 2022 پڕۆفیسۆر دکتۆر کۆسار محمد علی سه‌رۆکی زانکۆی سلێمانی پێشوازیکرد له هەڤاڵ (جوتیار نوری)ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی ڕێکخراوە دیموکراتییەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان وەفدی یاوەری، مەبەستی سەردانەکەشیان پیرۆزبایی کردن بوو لە پرۆفیسۆر دکتۆر کۆسار، کە وەک سەرۆکی زانکۆ دەستبەکاربووە.
له‌دیدارێکدا میوانان چه‌پکه گوڵی پیرۆزبایی خۆیان پێشکه‌ش به سه‌رۆکی نوێی زانکۆی سلێمانی کرد و هیوای سه‌رکه‌وتنیان بۆ خواست.
هەڤاڵ (جوتیار نوری)لێپرسراوی مەکتەبی ڕێکخراوە دیموکراتیەکان وێڕای خۆشحاڵی دەربڕینی خۆی ، وتی دەمانەوێت پەیوەندی بەهێز لە نێوانمان هەبێت هەروەها هەماهەنگ و پشتیوانتانبین لە سەرخستنی کارەکان، ئێمە وەک یەکێتی نیشتمانی کوردستان و مەکتەبی ڕێکخراوە دیموکراتییەکان پشتیوانتان دەبین لەبەرەو پێشبردنی زیاتری زانکۆی سلێمانی.
له‌به‌رامبه‌ردا پڕۆفیسۆر دکتۆر کۆسار محمد به‌خێرهاتنی گه‌رمی له‌میوانان کرد و خۆشحاڵی خۆی بهسهردانهکەیان ده‌ربڕی و ڕایگه‌یاند که به‌پشتیوانی هه‌موولایه‌ک هه‌وڵه‌کانیان ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ بۆ پێشخستنی ئاستی زانستی و ئه‌کادیمی زانکۆ‌و پرۆسه‌ی خوێندن، دوپاتیکرده‌وه به‌کارکردن و ماندوبوون ده‌گه‌ینه ئامانجه‌کانمان.
وتیشی کۆمەڵگە پێویستی بە زانکۆ هەیە و دەبێت بچینە ناو کۆمەلگەوە لەم بوارەشدا زیاتر لە بەرنامە و کارنامەیەکی گرنگمان بۆ پێشخستن و پێشەنگی زانکۆی سلێمانی ئامادەکردووە و باسی لە میکانیزمەکان کرد کە رۆڵی گرنگی دەبێت لە بوارە جیاوازەکان و کردنەوەی ئۆفیسی رانکین بۆ پێشخستنی بواری زانستی و پێشەنگی زانکۆی سلێمانی .

