پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی زانکۆی سلێمانی بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە


بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم.
پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان و هاووڵاتیانی خۆشەویستی کوردستان دەکەم، هیوادارم ئەم بۆنە پیرۆزە خێر و بەرەکەت و سەلامەتی بۆ هەموو خەڵکی کوردستان بەدی بهێنێت و برایەتی و تەبایی و پێکەوەژیان لە وڵاتەکەمان پتەوتر بکاتو ببێتە هۆی بەرقەراربوونی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەمان و جیهاندا.
دەمەوێت ئەم بۆنەیەش بقۆزمەوە بۆ ئاراستەکردنی پیرۆزبایی خۆم بۆ سەرجەم مامۆستا بەرێزەکانو فەرمانبەرانو خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی، هیوادارم ئەم بۆنە بەخۆشی تێپەڕێنن، ببێتە مایەی خێرو بەرەکەت بۆ خۆتانو خانەوادە بەرێزەکانتان دووبارە جەژنتان پیرۆز بێت و بمێنن بە خێر و خۆشی.
پرۆفیسۆر
د.کۆسار محەمەد عەلی مراد
سەرۆکی زانکۆی سلێمانی

