ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی لەبارەی دواکەوتنی مووچە و دەرماڵەی خوێندکاران کۆبوەوە



ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی لەبارەی دواکەوتنی مووچە و دەرماڵەی خوێندکاران کۆبوەوە

 kosar othman([email protected])

ئەمڕۆ چوارشەممە (٢٠ی تەمموزی ٢٠٢٢)، ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرپەرشتی، پ.د.کۆسار محەمەد عەلی، سەرۆکی زانکۆ، ئەنجامدا.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی چەند پرسێک کرا و دواتر ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی، جەختیکردەوە لەئاڕاستەکردنی نوسراو بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان بەمەبەستی پێشخستنی مووچەی وەزارەتی خوێندنی باڵا لە ریزبەندی خشتەی دابەشکردنی مووچە، هەروەها خەرجکردنی دەرماڵە بۆ مانگەکانی (٦،٥،٤) بۆ خوێندکارانی زانکۆمان.

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا باس لە پێکهێنانی لیژنەیەکی باڵا لەسەر ئاستی ئەنجومەنی زانکۆ کرا بۆ بەدواداچوون و مخاتەبەکردنی سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشە و گرفتە داراییانەی کە ڕووبەڕووی زانکۆمان بوونەتەوە، ئەوانیش بریتین لە دواکەوتن و خەرجکردنی (مووچە، دەرماڵەی خوێندکاران، کرێی وانەبێژی، پاداشتی لیژنە و چاودێری تاقیکردنەوەکان،پاداشتی توێژینەوە).





 2022-07-20
 3403