سەرۆكی زانكۆی سلێمانی پێشوازی لە وەفدێكی كونسوڵخانەی ئەمریكا كرد



سەرۆكی زانكۆی سلێمانی پێشوازی لە وەفدێكی كونسوڵخانەی ئەمریكا كرد

 [email protected]

ئەمڕۆ سێشەممە 6-9-2022، پرۆفیسۆر د. كۆسار محمد سەرۆكی زانكۆی سلێمانی پێشوازی لە رێبین مزوری، لە پەیوەندییە گشتییەكانی كونسوڵخانەی گشتی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان كرد. 
 
لە دیدارێكدا هەردوولا گفتوگۆیان لەسەر دروستكردن و فراوانكردنی پەیوەندییەكان كرد لەنێوان زانكۆی سلێمانی و زانكۆكانی ئەمریكا، هەروەها كارئاسانی بۆ دابینكردنی كورسی خوێندن بۆ خوێندكاران و گۆڕینەوەی زانیاری لەنێوان زانكۆی سلێمانی و زانكۆكانی ئەمریكا لە هەموو بوارەكاندا، هەروەها هەردوولا بە گرنگییەوە باسیان لە كاروچالاكییەكانی گۆشەی ئەمریكی كرد لە كتێبخانەی ناوەندی زانكۆی سلێمانی، كە ماوەی چەند ساڵێكە كراوەتەوەو خزمەتێكی زۆری بە زانكۆی سلێمانی و خوێندكاران كردووە، هەمان كات بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەكانی كونسوڵخانەی گشتی ئەمریكا، پیرۆزبایی لە پرۆفیسۆر د. كۆسار محمد كرد، بە بۆنەی دەستبەكاربوونییەوە لە پۆستی سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لە كارەكانیدا. 
 
هەرلەو دیدارەدا پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. كارزان غفور بەڕێوەبەری پەیوەندییە ئەكادیمییە نێودەوڵەتییەكان و راگەیاندنی زانكۆی سلێمانی و هاوبیر حمەعلی بەڕێوەبەری گۆشەی ئەمریكی لە زانكۆی سلێمانی ئامادەبوون.
 




 2022-09-06
 353