زانكۆی سلێمانی لە پلەی یەكەمدایە



زانكۆی سلێمانی لە پلەی یەكەمدایە

 [email protected]

لە راپۆرتی نیوەی دووەمی ساڵی 2022 ی پێگەی (Webometrics) جارێكی تر رانكینی زانكۆكانی لەسەر ئاستی جیهان و عیراق بڵاوكردەوە، وەك هەمیشەو چەند بارە(زانكۆی سلێمانی)، بۆ ئەمجارەش بە ئاستێكی زۆر بەرزتر لە جارەكانی پێشوو، پێشەنگە . 
هەربە پێی راپۆرتە نوێیەكەی (Webometrics) زانكۆی سلێمانی لەسەر ئاستی هەرێم لە پلە یەكەمدایەولەسەر ئاستی عیراق و جیهانیش چەندین پلە چۆتەپێشەوە، زانكۆی دایك لە هەموو بوارەكاندا، بەردەوام لە پێشكەوتن و پەرەسەندن دایە ، بۆیە بەم بۆنەیەوە سەرۆكی زنكۆی سلێمانی سوپاسی هەموو مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندكارانی زانكۆی سڵێمانی دەكات، هەروەها ئەو توێژەرانەش كە بەردەوام توێژینەوەكانیان لە گۆڤارە ئاست بەرزەكاندا بڵاودەكەنەوە كە ئەمە هۆكارێكی گرنگە بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی زانكۆ.
 
بۆ زانیاری زیاتر كلیك لێرە بكە:




 2022-09-17
 680