سەرۆكی زانكۆی سلێمانی پێشوازی لە وەفدێكی هۆڵەندی دەكات



سەرۆكی زانكۆی سلێمانی پێشوازی لە وەفدێكی هۆڵەندی دەكات

 [email protected]

ئەمڕۆ 27-9-2022، پرۆفیسۆر د. كۆسار محمد سەرۆكی زانكۆی سلێمانی پێشوازی لە وەفدێكی باڵای كۆمپانیای مۆبێلتی هۆڵەندی كرد، بەسەرۆكایەتی بەرێز تۆنی سەرۆكی كۆمپانیا، كە.

ئامانجی سەردانی وەفدەكە بۆ گفتوگۆكردن بوو لەسەرپلانی كۆتاییهێنان بەكارەكانی دیكۆمێنتكردنی خانووە كۆنەكانی سلێمانی و سازكردنی مەراسیمێك بۆ ناساندنی پرۆژەكە، كە پرۆژەیەكی گرنگی (سیتی لاپ) بوو لەلایەن زانكۆی سلێمانییەوە كاری لەسەر كراوە.

سیتی لاپ پرۆژەیەكی هاوبەشی نێوان زانكۆی سلێمانی و كۆمپانیای ڤیوپایۆنیر بووكە كاری لەسەر چەند پرۆژەیەكی گرنگ و گەورە كردووە لە شاری سلێمانی و بیرۆكەی سیتی لاپ-یش لە وڵاتی هۆڵەنداوە سەری هەڵداوەو كۆمپانیای مۆبێلتی هاوكارێكی گرنگ بوون بۆ ئەوەی ئەم بیرۆكەیە لە زانكۆیەكی هۆڵەندیەوە بێنن و بۆ یەكەمجار لەسەر ئاستی عیراق و هەرێمی كوردستان لە زانكۆی سلێمانی كاری لەسەر بكرێت و جێبەجێبكرێت.

هەرلە دیدارەكەدا سەرۆكی زانكۆ سوپاسی هەردوو كۆمپانیای ناوبراوی كردو دەستخۆشیشی لە ستافی پرۆژەی سیتی لاپ كرد كە توانیویانە لە ماوەی رابردودا پرۆژەی زۆر گرنگ و بەسود بۆ خودی زانكۆی سلێمانی و شارەكەمان، ئەنجامبدەن، هەروەها بەڵێنی هەموو هاوكارییەكی پێدان بۆ سەرخستنی كارەكانیان.





 2022-09-27
 214