چوار مامۆستای زانکۆی سلێمانی خەڵاتی پڕۆفیسۆری پێشەنگ یان لەسەر ئاستی عێراق پێبەخشرا



چوار مامۆستای زانکۆی سلێمانی خەڵاتی پڕۆفیسۆری پێشەنگ یان لەسەر ئاستی عێراق  پێبەخشرا

 kosar othman([email protected])

لە کەرنەڤاڵێکی زانستی ئەکادیمیی شایستەدا لە بەغدا، خەڵاتی ڕێزلێنانی تایبەت بە  "خەڵاتی قەڵغانی پرۆفیسۆری پێشەنگ" لەسەر ئاستی عێراق بۆ پسپۆڕانی زمان و ئەدەبی ئینگلیزی کە لە پلەی زانستی پڕۆفیسۆری پێشەنگدان، بەخشرا.
 کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی العراقیە کەرنەڤاڵی بەخشینی خەڵاتی قەڵغانی پرۆفیسۆری پێشەنگی لەسەر ئاستی عێراق  لە  بەغدا ئەنجامدا، تێیدا خەڵاتەکەی بەخشییە ئەو کەسانەی مامۆستای پێشەنگن.
خەڵاتەکە مامۆستای پێشەنگ لە پسپۆڕی زمان و ئەدەبی ئینگلیزی دەگرێتەوە، کە پلەی زانستیان پڕۆفیسۆر و پڕۆفیسۆری یاریدەدەر بێت.
خەڵاتەکە لەسەر ئاستی عێراق بەخشرایە چەندین مامۆستای پێشەنگ، لە سلێمانیش چوار مامۆستای زانکۆی سلێمانی ئەو خەڵاتەیان پێبەخشرا، کە بریتین لەمانەی خوارەوە:
١-‌‌ پڕۆفیسۆر دکتۆر عباس مصطفی عباس لە كۆلێجی پەروەردەی بنەڕەتی زانکۆی سلێمانی.
٢-پڕۆفیسۆر دکتۆر هۆشەنگ فاروق جواد  لە كۆلێجی پەروەردەی بنەڕەتی زانکۆی سلێمانی.
٣-پڕۆفیسۆر دکتۆر ڕەوف کریم محمود لە كۆلێجی زمان  زانکۆی سلێمانی.
٤-پڕۆفیسۆری یاریدەدەر  دکتۆر ئازاد حسن فتاح لە كۆلێجی زمان  زانکۆی سلێمانی..




 2022-11-15
 228