سەرۆکی زانکۆی سلێمانی پرسەنامەیەک ئاراستەی دكتۆر هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی دەكات



سەرۆکی زانکۆی سلێمانی پرسەنامەیەک ئاراستەی دكتۆر هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی دەكات

 kosar othman([email protected])

  پرۆفیسۆر دکتۆر کۆسار محەمەد سەرۆکی زانکۆی سلێمانی پرسەنامەیەکی ئاراستەی دكتۆر هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی كرد بەبۆنەی كۆچی دوایی باوكی بەڕێزیان.

لەپرسەنامەکەی سەرۆکی زانکۆی سلێمانیدا هاتووە، بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی ژیانئاوایی (ئه‌بوبه‌كر حسێن هه‌ڵه‌بجه‌یی)مان پێگەیشت باوكی بەڕێزتان، بەم بۆنە خەمناکەوە بەناوی سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی و ئەنجوومەنی زانکۆوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەو بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، لە یەزدانی مەزن دەپارێینەوە کۆچکردو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شادبکات و سەبوری خانەوادەکەتان بدات.

   انا للە وانا الیە راجیعون

                                                                         پڕۆفیسۆر دكتۆر كۆسار محەمەد

                                                                              سەرۆكی زانكۆی سلێمانی





 2022-11-20
 254