پاڵەوانێتیەکی شمشێربازی لەزانکۆی سلێمانی بەڕێوەچوو



پاڵەوانێتیەکی شمشێربازی  لەزانکۆی سلێمانی بەڕێوەچوو

 [email protected]

 بە چاودێری لیژنەی ئۆڵۆمپی هەرێمی کوردستان و بەسەرپەرشتی یەکێتی ناوەندی شمشێربازی کوردستان، پاڵەوانیەتی شمشێربازی یانەکانی کوردستان لەهۆڵی کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکانی زانکۆی سلێمانی بەڕێوەچوو.

 ئەو پاڵەوانێتییە، بە بەشداری(٨ یاریزانی کچ)و (٢١ یاریزانی کوڕ)کە نوێنەرایەتی یانە بەشداربووەکانیان دەکرد، ئەنجامدرا، کە تێیدا چەند یارییەکی بەهێز لە نێوان یاریزاناندا ئەنجامدرا و لە کۆتایشدا خەڵات بەسەر سەرکەوتوواندا دابەشکرا.





 2022-11-20
 79