ئەنجومەنی زانكۆ چەپكە گوڵی رێزو وەفای پێشكەش بە دوو راگری زانكۆی سلێمانی كرد



ئەنجومەنی زانكۆ چەپكە گوڵی رێزو وەفای پێشكەش بە دوو راگری زانكۆی سلێمانی كرد

 [email protected]

ئئەمڕۆ چوارشەممە 30-11-2022، بە سەرپەرشتی پرۆفیسۆر د. كۆسار محمد سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و ئامادەبوونی سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆ، رێورەسمێكی رێزلێنان بۆ هەریەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆ (پرۆفیسۆر د. عەلی قادر) و  (پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. سەرهەنگ سەروەت) ، بەرێوەچوو، بە بۆنەی ماڵئاواییان لە ئەندامێتی ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی و وەرگرتنی ئەركی نوێیان لە سەرۆكایەتی زانكۆی پۆڵیتەكنیكی سلێمانی.
لەسەرەتای رێوڕەسمەكەدا پرۆفیسۆر د. كۆسار محمد سەرۆكی زانكۆی سلێمانی ، وتەیەكی پێشكەشكردو رایگەیاند: ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی هەمیشە یەكێك بووە لە ئەنجومەنە چالاكەكان، كە چەندین ئەندامی ئەم ئەنجومەنە بەرپرسیارێتی زۆر گەورەیان وەرگرتووەلە وانە پۆستی سەرۆكی زانكۆو یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆو چەندین پۆست و بەرپرسیارێتی تر، كە ئەمە جێگەی فەخرو شانازییەكی زۆرە بۆ زانكۆی سلێمانی.
 وتیشی: بە ناوی ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانییەوە سوپاسی خۆمان ئاڕاستەی هەریەك لە (پرۆفیسۆر د. عەلی قادر) و  (پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. سەرهەنگ سەروەت) دەكەین، بۆ ئەوماوەیەی لە رابردودا لەگەڵماندا لە ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی بە دڵسۆزییەكی زۆرەوە خزمەتیان كردووە، هیواداریشین لە وەرگرتنی بەرپرسیارێتی نوێیاندا سەركەوتووبن.
دواتر هەرك لە (د. عەلی قادر)  و (د. سەرهەنگ سەروەت)، وتەی ماڵئاوایی خۆیان لە ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی پێشكەشكردوو جەختیان كردەوە، ئەوان وێڕای وەرگرتنی بەرپرسیارێتی تر لە دەرەوەی زانكۆی سلێمانی، هەمیشە زانكۆی سلێمانی بە ماڵی یەكەمی خۆیان دەزانن ، وەك چۆن لە رابردودا خزمەتیان بەم زانكۆ خۆشەویستە كردووە، لە ئایندەشدا هەركاتێك زانكۆی سلێمانی پێویستی پێیان بێت ئەوان ئامادەن .
 
 
یەكەمی خۆیان دەزانن ، وەك چۆن ل .




 2022-11-30
 411