سەنتەری یەکسانی جێندەریی سیمینارێکی لەسەر دەروون دروستی گەنجان بەڕێوەدەبات



سەنتەری یەکسانی جێندەریی سیمینارێکی  لەسەر دەروون دروستی گەنجان بەڕێوەدەبات

 [email protected]

لە درێژەی چالاکییەکانی هەڵمەتی ١٦ ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، سەنتەری یەکسانی جێندەریی زانکۆی سلێمانی بە هەماهەنگیی ڕێکخراوی خانزاند، سیمینارێکی  لە ژێر ناونیشانی پێشکەوتنی بواری تەکنەلۆجیا لەسەر دەروون دروستی گەنجان بۆ فرمێسک جاف ڕێکخست.
لە سیمینارەکەدا،کە لەهۆڵی پڕۆفیسۆر د.عزدالین مستەفا ڕەسول لە کۆلێژی زمان بەڕێوەچوو،  خاتوو فرمێسک بە وردی دەروون دروستی و ئەو لێکەوتانەی لە دنیای سۆشیال میدیاوە لەسەر دەروونی گەنجان دەکەوێتەوە، خستە ڕوو.
لەکۆتایی سیمینارەکەشدا پرسیار و وەڵام و گفتوگۆی خوێندکارەکان بابەتەکەی دەوڵەمەندتر کرد.




 2022-12-01
 611