کچانی کۆلێجی پزیشکی و کوڕانی کۆلێجی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان یەکەمی خولی تۆپی سەرمێز بوون



کچانی کۆلێجی پزیشکی و کوڕانی کۆلێجی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان یەکەمی خولی تۆپی سەرمێز بوون

 [email protected]

 ڕۆژی سێشەممە (٦ی دیسەمبەری ٢٠٢٢)، کۆتایی هات بە خولی تۆپی سەرمێزی کۆلێجەکانی زانکۆی سلێمانی کە یەکەی وەرزشی زانکۆ ڕێکیخستبوو، تیایدا لە کچان خوێندکاری کۆلێجی پزیشکی (زەهرا یوسف )و لە کوڕان خوێندکاری کۆلێجی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان (ژیار نەوزاد)توانیان ببن بە پاڵەوانی خولەکە و لە کۆتایدا خەڵاتی پاڵەوانێتیەکەیان بردەوە.

 ئەمە جگەلەوەی خەلاتیش بەخشرا بە نوێنەری گشتی خوێندکاران (وسو محمد) لەپای هاوکاری لیژنەی چالاکی و سەرپەرشتی و هاوکاریکردنی  یاریزانان.

ئەنجامی یەکەم تا چوارەمی کچان بەم شێوەیە بوو:

پلەی یەکەم (زهراء يوسف) لە کۆلێجی پزیشکی

پلەی دووەم (لانه ئومێد) لە کۆلێجی پزیشکی

پلەی سێیەم (پرژه بيجوور ) لە کۆلێجی پزیشکی

پلەی چوارەم (لەنيا هيڤى) لە کۆلێجی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان.

ئەنجامی یەکەم تا سێیەمی کوڕان بەم شێوەیە بوو کە هەرسێکیان خوێندکاری کۆلێجی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان بوون:

پلەی یەکەم (ژيار نوزاد)

پلەی دووەم (دياكو عوسمان)

پلەی سێیەم (مەبەست رووف)





 2022-12-07
 841