خوێندکارانی قۆناغی چواری پەروەردەی وەرزش بوونە پاڵەوانی خولی بالەی قۆناغەکانی کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان


لەڕۆژانی ڕابردوودا یاری کۆتایی خولی بالەی کوڕانی قۆناغەکانی کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان لەهۆڵەکانی سپۆرت سەنتەر ئەنجامدرا.
یارییەكە لە نێوان خوێندکارانی (قۆناغی دووی پەروەردە و قۆناغی چواری پەروەردە) ئەنجامدرا، كەتیایدا خوێندکارانی قۆناغی چواری پەروەردە بە سێ گێمی بێبەرامبەر یاریەکەیان بردەوەو بوونە پاڵەوانی خولەکە لەکۆتایشدا لەلایەن لیژنەی چالاکیەکانی کۆلێجەوە خەڵات بەسەر سەرکەوتوواندا دابەشکرا.

