زانکۆی سلێمانی و دەستەی کوردستانی رێککەوتننامەی لێکتێگەیشتن واژوو دەکەن

رۆژی 12-1-2023 زانکۆی سلێمانی و دەستەی کوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی رێککەوتننامەیەکی هاوبەشیان واژووکرد بۆ ئەنجامدانی کاری زانستی هاوبەش.
شاندەکەی دەستەی کوردستان بەسەرۆکایەتی پرۆفیسۆر د. پۆڵا خانەقا، كە لەلایەن پرۆفیسۆرد. کۆسار محمد علی سەرۆکی زانکۆی سلێمانی پێشوازییان لێکراو لە دیدارێكدا گفتوگۆ کرا لەسەر ئەنجامدانی کاری زانستی هاوبەش .
هەرلە دیدارەكەدا پرۆفیسۆرد. کاوە جمال (یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی) و پرۆفیسۆرد. کاوە ئەمین (یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی) د. کارزان غفور (بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان) ئامادە بوون.

