بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی زانکۆی سلێمانی دەكات

رۆژی 15-1-2023 وەفدێکی بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانییان، كە لەلایەن پ.د.فتاح حمه رحیم بەڕێوەبەری سەنتەری هەماهەنگی لە سەرۆکایەتی زانکۆ و ئەندامانی سەنتەر پێشوازییان لێکرا.
مەبەستی سەردانەكەیان بەهێزکردنی پردی پەیوەندی نێوان زانکۆی سلێمانی و پەروەردەی گشتی سلێمانی بوو،جگەلەوەش ئەنجامدانی کاری هاوبەش و پێکەوەیی، دواتر لەسەر پێشنیاری دكتۆر فتاح وەفدەکە سەردانی هۆڵی کۆنگرێس و پانێڵەکانیان کرد.

