سەرۆكی زانكۆی سلێمانی لەگەڵ بەرێوەبەری جێبەجێكاری ستێرلن سكوڵی بەریتانی كۆبۆوە



سەرۆكی زانكۆی سلێمانی لەگەڵ بەرێوەبەری جێبەجێكاری ستێرلن سكوڵی بەریتانی كۆبۆوە

 [email protected]

ئەمڕۆ سێشەممە، پڕۆفیسۆر د.كۆسار محەمەد سەرۆكی زانكۆی سلێمانی، پێشوازی كرد لە تیمۆتی فیشەر، بەرێوەبەری جێبەجێكاری Stirling Schoolی بەریتانی و گفتوگۆیان لەبارەی كاری هاوبەش كرد.
لە كۆبوونەوەكەدا كە هەریەك لە محەمەد نوری، بەرێوەبەری گشتی یونایتد ساینس لە سلێمانی و دەرناخ رەئوف،
یاریدەدەری بەرێوەبەری گشتی یونایتد ساینس یاوەری تیمۆتی فیشەر، بەرێوەبەری جێبەجێكاری Stirling Schoolی بەریتانی بوون، لەگەڵ سەرۆكی زانكۆی سلێمانی گفتوگۆیان لەبارەی كاری هاوبەش و ئەنجامدانی كۆنفرانس و وۆركشۆپی زانستی و پەروەردەیی كرد كە بەهاوبەشی ئەنجامی بدەن و هەماهەنگی تەواو لەنێوانیاندا دروست بكەن.
ئەم دامەزراوە بەریتانییە، چەندین قوتابخانەی هەیە لە شارەكانی هەرێمی كوردستان، قوتابخانەكانی لە سلێمانی ناویان (یونایتد ساینس)ـە، ئەمە جگەلەوەی زیاتر لە ٧٠ زانكۆ و قوتابخانە و باخچەی ساوایانی لە سەرتاسەری جیهان هەیە. 
هەر لە گفتوگۆكانیاندا هەردولا بڕیاریاندا ئامادەكاری بكەن بۆ واژۆكردنی نامەیەكی لێكتێگەیشتن، بۆ ئەوەی هەماهەنگی زانستی لە نێوان زانكۆی سلێمانی و زانكۆكاكی بەریتانیا و قوتابخانەكانی یونایتید ساینس لە سلێمانی هەبێت و بڕیاریشە لە داهاتوودا چەندین چالاكی هاوبەش ئەنجام بدەن.
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 




 2023-01-18
 100