وۆركشۆپێك له بەشی ئەندازیاریی شارستانی
Amanj Rasul ([email protected])
لەپێناو زیاتر هەمئاهەنگی و بەستنەوەی بەشی ئەندازیاری شارستانی، بە بازاری هەرێمی کوردستان

لە چوارچێوەی ئامانجە ستراتیجیەکانی بەش و به هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای زەریا، رۆژی چوارشەممە، مێژوی ٩-١٢-٢٠١٥، بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایانی زانکۆ، به به ژداربونی ئەندازیارانی کەرتی تایبەت و گشتی، ههروهها خوێندکارانی ئەندازیاری، وۆرکشۆپێک بەڕێوەچوو لە ژێر ناونیشانی؛
Quick Design Check of Reinforced Concrete Member for Supervising Engineers
لە لایەن بەڕێز (پرۆفیسۆر د.محمد ڕووف عبدالقادر ) مامۆستای هەمان بەش پێشکەش کرا. لە ۆرکشۆپەکە دا پێشکەشکار، باسی لە چۆنیەتی دڵنیابوونەوە لە دروستی دیزاینی هەیکەلی بینا لەلایەن ئەندازیاری جێبەجێکار (ئەندازیاری سەرپەرشتیار) بە شێوەیەکی خێرای نزیکەی پێش دەستکردن بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکە.
لە کۆتایی دا، دەرگای پرسیارو وەلام بە ڕووی ئامادەبووان دا کرایەوە و گفتووگۆ کرا دەربارەی کیشە ئەندازیارییە پیوەندیدارەکان.

تێبینی: پێش ئەنجام دانی چالاکیەکانی بەش بۆ مەبەستی بەشداربوون ئاگاداری بلاودەکرێتەوە لە ڕێگەی پەیجی فەرمی بەشی ئەندازیاری شارستانی و هەروەها سایتی زانکۆی سلێمانی .
https://www.facebook.com/UoSCivilEng/
2015-12-11
7806