سێمینارێک بەناونیشانی هاوڕێیەتی لەسەردەمی ئایتیدا



سێمینارێک بەناونیشانی هاوڕێیەتی لەسەردەمی ئایتیدا

 webstaff [email protected]

 سێمینارێک بەناونیشانی هاوڕێیەتی لەسەردەمی ئایتیدا پێشکەشکرا

 

ئەمڕۆ 21/12/2015 بەڕێز دکتۆر ئازاد حەمە سەرۆکبەشی باخچەى ساوایانی کۆلێژ سێمینارێکی دەربارەى هاوڕێیەتی لەسەردەمی ئایتیدا کاتژمێر (١٢:٠٠) لە هۆڵی ڕاگرایەتی پێشکەشکرد.

 

بەڕێزیان لە میانی سێمینارەکەدا ئاماژەیان بە پڕۆسەی هاوڕێیەتی دا وەک پڕۆسەیەکی خۆشویستن و باسی لە دیدی فەیلەسوفان و فەلسەفە کرد بۆ هاوڕێیەتی و تیشکی خستە سەر دیاردەی هاوڕێیەتی لە سەردەمی ئایتی دا کە بە بەراورد بە سەردەمانی پێشوتر پڕۆسەی هاوڕێیەتی زۆر خیرا و ئاسانە و دەتوانیت لە ماوەیەکی کورتدا لە ڕێگەی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانەوە لە هەر کوێیەکی جیهاندا بتەوێت هاوڕێیەتی دروست بکەیت، بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە کە ئایا ئایتی توانیویەتی فۆڕمێکی نوێ بدات بە پێناسە و دیاردەى هاوڕێیەتی.

 



 





 2015-12-21
 1893