کتێبێک دەتوانێت ژیانم بگۆڕێت


بە دروشمی؛
کتێبێک دەتوانێت ژیانم بگۆرێت''، هەڵمەتێک دەستیپێکرد''
لە چوارچێوەی کار و چالاکیەکانی خوێندکارانی بەشی ئەندازیاریی شارستانی- زانکۆی سلێمانی بە هاوکاری مامۆستایانی بەش، هەڵمەتی کۆکردنەوەی پەرتووک لە ژێر دروشمی " کتێبک دەتوانێت ژیانم بگۆڕێت" لە زانکۆی سلێمانی ڕۆژانی سێ شەممە بەرواری ٨-١٢-٢٠١٥ تا یەک شەممە بەرواری ١٣-١٢-٢٠١٥ لە ماوەی چوار ڕۆژ دا بەڕێوەچوو. ئامانجی سەرەکی هەڵمەتەکە بریتی بوو لە کۆکردنەوەی پەرتووک لە هاوڵاتیان و گەیاندنی بە ئەو شوێنانەی کە ژنان تیایدا دەژین لە دووری خێزانەکانیان بە هۆکاری کێشە کۆمەڵایەتیەکان بە مەبەستی خوێندنەوە و سوود وەرگرتن لێێان.
لەم هەڵمەتە دا توانرا نزیکەی (٥٠٠) پێنج سەد پەرتووک لە بوارە جیاجیاکان دا کۆبکرێتەوە و پاشان دەستکرا بە پرۆسەی جیاکردنەوە، و پیاداچوونەوە بە ناوەڕٶکی پەرتووکەکان دا. ڕۆژی سێ شەممە بەرواری ٢٢-١٢-٢٠١٥ لە هۆڵی تەوار بەئامادەبوونی ژمارەیەک لە پەڕلەمانتار و چالاکەوانی ژنان، خوێندکارانی بەشی ئەندازیاریی شارستانی بە هاوڕێەتی بەڕێز سەرۆکی بەش (د.سیروان خورشید ڕەفیق) پەرتووکەکان پێشکەش بە " لانەی ئارام " کران.
بەڕێزان بەڕێوەبەر و کارمەندانی" لانەی ئارام " بە خۆشحاڵیەوە پێشوازیان لە خوێندکاران کرد و ڕایان گەیاند کە هەمیشە خوێندکارانی زانکۆ لە ڕابردوو و لە ئێستاش دا داینەمۆی کۆمەڵگە و بیری مەعریفی بوون و ئومێدی سەرکەوتنیان بۆ ئەندازیارانی داهاتوو خواست. شایەنی باسە هەڵمەتەکە لە هەفتەی بەرەنگار بوونەوەی توند و تیژی دژی ژنان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەچووبوو.

