ڕاگری کۆلێژ لەگەڵ لیژنەى ڕاگەیاندن کۆبووەوە
Kosar Othman ([email protected])سەرلەبەیانی ڕۆژی (٥/١/٢٠١٥)پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر محمد ئەمین عبداللە ڕاگری سکۆڵی پەروەردەی بنەڕەتی لەگەڵ لیژنەى ڕاگەیاندنی کۆلێژ کۆبوویەوە.
سەرەتای کۆبوونەوەکە بەڕێز ڕاگر تیشکی خستەسەر گرنگی و ڕۆڵی ڕاگەیاندن و وێبسایتی کۆلێژ لە بەرزکردنەوەى ڕانکینی زانکۆی سلێمانی و کۆلێژ و پێکەوە کارکردنی لیژنەى ڕاگەیاندن بە مەبەستی باشترکردن و دەوڵەمەندکردنی پێگەی وێبسایتی کۆلێژ وهەماهەنگیکردن لە ڕێکخستن و چاکتر ڕایکردنی کاروبارەکانی لیژنە و وێبسایتی کۆلێژ.
پاشان سەرۆکی لیژنە بەڕێز مامۆستا وریا محمد بەشێوەیەکی ورد باسی لەسەرجەم تەوەر و پێویستیەکانی باشترکردنی پێگەی وێبسایتی کۆلێژ و چۆنیەتی ڕاییکردنی کاروبارەکانی لیژنە لەلایەن ئەندامانەوە کرد و جەختیکردەوە لەڕاپەڕاندنی کاروبارەکانی لیژنە بە باشترین شێواز هەر لەکۆکردنەوەى هەواڵ و سێمینار و چالاکیەکانی بەشەکان و مامۆستایان تاوەکو پێشخستنی پێگەی هەر بەشێکی زانستی لە وێبسایتی کۆلێژ و دانانی میکانیزمی کارکردنی ئەندامان.
2016-01-07
1537