بۆ چارەسەرکردنی دۆخی وەرزش کۆبوونەوە



بۆ چارەسەرکردنی دۆخی وەرزش کۆبوونەوە

 Kosar Othman ([email protected])

 لەژێر ناونیشانی هەماهەنگی و چارەسەرکردنی دۆخی وەرزش سکوڵی پەروەردەی وەرزش کۆبونەوەیەکی ئەنجامدا

لەو ڕوانگەیەی سکوڵی پەروەردەی وەرزش تەنها دەستگایەک نیە بۆ پێگەیاندنی خوێندکار بەڵکو ڕۆڵی بەرچاوی هەیە لەکایەکانی وەرزش لەسەر ئاستی وەرزشی کوردستان بەگشتی وە شاری سلێمانی بەتایبەتی ڕاگرایەتی سکوڵی پەروەردەی وەرزش ڕۆژی (٥/ ١/ ٢٠١٦) کۆبونەوەیەکی سازکرد لەگەڵ ناوەندە سەرەکی و کاراکانی بەڕێوەبردن و کارگێڕانی وەرزش لەشاری سلێمانی کە پێکهاتبوو لە (نوێنەری نوێنەرایەتی لیژنەی ئۆڵمپی کوردستان لقی سلێمانی بەڕێوبەری چالاکی وەرزشی و دیدەوانی سەر بە بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی، بەڕێوبەری بەڕوبەرایەتی وەرزش و لاوانی سلێمانی سەر بە وەزارەتی ڕۆشنبیری، نوێنەری یانە وەرزشیەکانی  شاری سلێمانی هەروەها بەبەشداری سەرۆک بەشەکانی سکوڵ و ڕاگەیاندکاری وەرزشی شاری سلێمانی هیوا مەلا قادر کەهەردەم لەپرسە وەرزشیەکان ڕۆڵی بەرچاوی هەیە).

ئامانج لەسازدانی ئەم کۆبونەوەیە دۆزینەوەی میکانیزمێک بۆ هەماهەنگی وەرزشی لەنێوان لایەنە بەشداربووەکان و زانکۆی سلێمانی لەبەرەو پێشبردنی دۆخی وەرزش، هەروەها ئەنجامدانی ۆرک شۆپێک لەئایندەیەکی نزیکدا بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی دۆخی وەرزش و ئەوگرفت و ئاستەنگانەی هاتونەتە ڕێی وەرزش لە شاری سلێمانی.

لە دەستپێکی کۆبونەوەکەدا بەڕێز ڕاگری سکوڵ (د.علی قادر عثمان) بەخێرهاتنی لایەنە پەیوەندیدارەکانی کرد و سوپاسی کردن لەسەر ئەوهاریکاریە بەردەوامەی یانەو دەستەو چالاکییە وەرزشیەکان  کە پێشکەش زانکۆی سلێمانی بە گشتی وە سکوڵ بەتایبەتی دەکەن لەبوارەکانی ( ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی- دابینکردنی یاریگا- بانگهێشتکردنی مامۆستایانی سکوڵ وەک وانەبێژ لەخولی گەشەپێدانی ڕاهێناران و وەرزشکاران)، لەو ڕوانگەیەی سکوڵی پەروەردەی وەرزش بەردەوام ڕۆڵی بەرچاوی هەبووە لەپتەوکردنی ژێرخانی وەرزشی شاری سلێمانی و برەودان بە زانست و زانیاری لەنێو کۆمەڵگە، هەروەها پێشنیازی کرد بۆ ئەنجامدانی پاڵەوانێتی وەرزشی بە بەشداری یانەکان و زانکۆی سلێمانی  بۆ زیاتر بوژاندنەوەی چالاکی وەرزشی لەئێستادا کە بە دۆخێکی ناهەمواردا تێپەڕدەبێت.

دواتر ڕاگری سکوڵ وەک ئەرکێکی سکوڵ کەبەردەوام ڕۆڵی بەرچاوی هەیە پێشنیازی کرد بەئەنجامدانی ۆرک شۆپێک تیادا ئەو گرفت و ئاستەنگانەی ڕوبەڕوی وەرزش لەشاری سلێمانی بۆتەوە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان گفتوگۆی لەسەر بکرێت و دواتر بە پێشنیارو تێبینیەکانی ۆرک شۆپەکە بتوانرێت دۆخی وەرزش لەم ئاستەی ئێستا بۆ ئاستێکی باشتر پەرە پێبدرێت.

پاشان بەشداربووان توانیان بە تێبینی و سەرنجەکانیان کۆبونەوەکە دەوڵەمەند بکەن و چەندتەوەرێکی گرنگیان لەبارەی دۆخی وەرزش لەئێستادا ووروژاند، لەکۆتاییدا بەشداربووان پێشنیارەکانی ڕاگری سکوڵیان بەهەند وەرگرت و پەسەندیان کرد.

لەدەرەنجامی کۆبونەوەکە بەشداربووان ڕێککەوتن بەسازدانی خول و چالاکی وەرزشی  و زیاتر ئەم چوار لایەنە هەماهەنگی یەکتر بکەن پاشان ئەو پێشنیارەی ڕاگری سکوڵ پەسەندکرا کە لە ئایندەیەکی نزیکدا ۆرک شۆپێک ئەنجام بدرێت وە بڕیاردرا بۆ ئەم مەبەستە لەبەرواری (١٨/ ١/ ٢٠١٦) کۆبونەوە بۆ ڕێکخستن و دەستنیشانکردنی تەوەری گفتوگۆکردن لەۆرکشۆپەکە ئەنجام بدرێت.





 2016-01-07
 1298