یادی شەهید بڕیار بەرزڕاگیرا

بەرز ڕاگرتنی یادێک لەلایەن؛ فاکەلتى پەروەردەى زانستە مرۆڤایەتییەکان لە سەیدسادق
لە 5/1/2016 ولە فاکەلتى پەروەردەى زانستە مرۆڤایەتییەکان لە سەیدسادق بەبۆنەى تێپەربوونى دوو ساڵ بەسەر شەهیدبوونى (بریار حەسەن)، کە لە خۆپیشاندانەکانى سەرەتاى مانگى یەکى 2014 کە لە سەیدسادق ئەنجامدرا بە مەبەستى جێبەجێکردنى داواکارییەکانى شارەکە شەهید بوو.
ئەو یادە بە شێوازێکى هێمنانە وبە ئامادەبوونى خانەوادە وکەس وکار وهاورێیانى شەهید بریار وخوێندکاران ومامۆستایان وفەرمانبەران وراگرایەتى وبەشەکانەوە ولەلایەن لیژنەى سەرپەرشتیارى یادەکەوە لە گۆرەپانى فاکەڵتیدا ودوور لەهیچ گرژى وئاڵۆزییەکەوە بە خوێندنەوەى وتارى راگرایەتى ولیژنەى سەرپەرشتیار و وتارى خانەوادەکە وخوێندنەوەى هۆنراوە لەلایەن چەند خوێندکارێکەوە ئەنجامدرا.
ئەوەى جێگاى ئاماژەپێکردنە بۆ ئەو یادە، یەکێک لە دروشمەکانى خەڵکى شارى سەید سادق وشەهید بریار کردنەوەى کۆلێژێک یان زانکۆیەک بوو بۆ شارەکە، کە سەرۆک وسەرۆکایەتى زانکۆى سلێمانى سەرەراى قەیرانى دارایى وئەرکى قورسى جێبەجێکردن وبەرێوەبردنى ئەو داواکارییە رەوایەى شەهید بریار وشارەکە، بریارى کردنەوەى فاکەڵتى پەروەردەى زانستە مرۆڤایەتییەکانى لە سەیدسادق دا، کە لە ئێستادا قۆناغى یەکەم ودوەمى بۆ هەردووبەشى جوگرافیا ومێژوو بەردەوامە وکە لە قۆناغى یەکەمدا 127 خوێندکار وقۆناغى دوەم 118 خوێندکارى کور وکچى وەرگرتووە، ئەمە سەرەراى ئەرکى قورسى راگرایەتى وبەشە زانستییەکان وکەمى فەرمانبەر ومامۆستا وهۆڵەکانى خوێندن وکێشەى بینا وبەشە ناوخۆییەکان، بەڵام بە تەحەدایەکى زۆرەوە بریارى بەردەوامى دەوامکردن دراوە، کە بە سوپاسەوە زانکۆى سلێمانى وسەرۆک وسەرۆکایەتى زانکۆ چى لە توانایاندا هەبووبێت لەماوەى دوو ساڵى رابردوودا لەم قەیرانە داراییەدا پشتیوانى سەرەکى وبەردەوام بوونە، ئەمە جگە لە قایمقام وقائمقامیەت ودەزگا خزمەتگوزارى وئەمنییەکانى سەید سادق وچەند لایەن وکەسایەتییەک پشتیوان وهاوکاربوونە بۆسەرکەوتنى رەوتى زانست وئەکادیمى وئیدارى ورۆشنبیریى وئەمنى فاکەڵتییەکە.

