بەوێنە.. پێشوازی لە خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی دەکرێت


وەک نەریتێکی ساڵانەى کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی رۆژی دووشەممە (٢٠١٦/١/١١) بە ئامادەبوونی بەڕیز ڕاگری کۆلێژ پ.ی.د. محمد ئەمین عبداللە و سەرجەم سەرۆکبەشەکانی کۆلێژ و جوتیار عەلی نوێنەرى گشتی خوێندکارانی زانکۆ مەراسیمی پێشوازیکردن لە خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی گشت بەشەکانی کۆلێژ لە هۆڵی ئیسماعیل بێشکچی ئەنجامدرا.
لەسەرەتای مەراسیمەکەدا بەڕێز جوتیار عەلی نوێنەری گشتی خوێندکارانی زانکۆ بەخێرهاتن و پیرۆزبایی وەرگرتنی خوێندکارانی قۆناغی .یەکەمی لە زانکۆ و کۆلێژى پەروەردەى بنەڕەتی کرد و ئاماژەیدا بە شێوازى پڕۆسە و بواری خوێندن لە زانکۆدا
پاشان بەڕێز ڕاگری کۆلێژ بە گەرمی پیرۆزبای و بەخێرهاتنی لە خوێندکاران کرد و چەندین ڕێنمایی و بەرچاوڕونی لەسەر شێوازی خوێندن و دەوامکردن و ژیانی زانکۆیی پێشکەشکردن ، هیوای خواست کە خوێندکاران بە سەرکەوتووی سەرجەم قۆناغەکانی خوێندن ببڕن و بگەن بە ئامانج و خواستەکانیان لە ئایندەدا.
دواتر بەڕێز د. ئازاد حەمە بەناوی سەرجەم سەرۆکبەشەکانەوە بەخێرهاتنی لە خوێندکارانی وەرگیراو لە کۆلێژ و بەشەکانی (زانستی کۆمپیوتەر، زانستە بیرکاریەکان، زمانی ئینگلیزی، زانستە کۆمەڵایەتیەکان، پەروەردەى هونەرى، باخچەى ساوایان و زمانی کوردی) پێشکەشکرد و ئاماژەى بە ڕۆڵی زانکۆدا وەک ناوەندێکی ئەکادیمی مەعریفی و زانستی لە برەودان بە توانستەکانی خوێندکارن و فێرخوازان.


