بۆدەستەبەرکردنی ژینگەیەکی خاوێن سکوڵەکەیان پاککردەوە
Kosar Othman ([email protected])ڕۆژی ١١/ ١ لەسکوڵی پەروەردەی وەرزش وەک هەستکردن بەلێپرسراوێتی مامۆستایان و خوێنکارانی سکوڵ، هەستان بە پاککردنەوەی یاریگای سکوڵ، ئەمەش زیندویەتی و چالاکی مامۆستاو خوێندکاری سکوڵ دەردەخات لەهەموو ساتێک کە پێویست بەخزمەتکردنی زانکۆی سلێمانی و سکوڵ کردبێتیان.
هەر لەدرێژەی چالاکییەکانی سکوڵدا کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان ئەرکی نوێکردنەوەی هۆڵەکانی خوێندنی سکوڵی پەروەردەی وەرزشیان گرتە ئەستۆ.
وەک هەموو کات کە ئامادەبوونیان هەبووە بۆ کارو چالاکییەکانی سکوڵ کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان ئەرکی دابینکردنی بۆیاخیان بۆ سکوڵی پەروەردەی وەرزشی گرتە ئەستۆ بەمەبەستی پاککردنەوەی هۆڵەکانی خوێندنی سکوڵ.
خوێندکارانی ئەو سکوڵەش هەستان بەبۆیەکردنی هۆڵەکانی خوێندن تابەرگێکی نوێ وژینگەیەکی خوێندنی لەبارتر بەدیبهێنن، بۆ ئەو مەبەستەش ڕاگری سکوڵ د. علی قادر عثمان دەستخۆشی لێکردن وە هەوڵ و ماندوبوونی خۆی ئاڕاستەی خوێندکارانی سکوڵ و کۆمەڵەی خوێندکاران لقی زانکۆ کرد.


2016-01-12
1191