بەسەرکەوتنی زانستە کۆمەڵایەتییەکان خولێکی تۆپی پێ کۆتایهات


پاشنیوەڕۆی ڕۆژی 1/10 بەئامادەبوونی هەریەک لەبەڕێزان پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د.رەزا حەسەن حسێن یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و ڕاگری کۆلێژ پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د.محەمەد ئەمین عبداللە کۆتایی بە خولێکی تۆپی پێی کۆلێژ هێنرا.
خولەکە بەسەرپەرشتی ڕاگری کۆلێژ و نوێنەرایەتی خوێندکارانی کۆلێژ ڕێکخرابوو ،کە بەبردنەوەى تیپی وەرزشی بەشی زانستە کۆمەڵایەتیەکان لەتیپی وەرزشی بەشی زانستە بیرکاریەکان خولەکە کۆتایهات.
خەڵاتی تیپی سەرکەوتوو یەکەم و دووەم لەسەر ئاستی خولەکە و باشترین یاریزان و هاوکارانی بەڕێوەچوونی خولەکە لەگەڵ بەخشینی مەدالیای ڕێزلینان بەسەرجەم یاریزاناندا دابەشکرا.

