کۆمەڵێک سیمینار بەڕێوە چوون



کۆمەڵێک سیمینار بەڕێوە چوون

 Kosar Othman ([email protected])

 ڕۆژی 10/1 مامۆستا ئاکۆمحمد لەبەشی کۆمپیوتەرى کۆلێژ سێمینارێکی دەربارەى (A New Approach to Improve Server Security by Using Media Access Control Address Verification ) لە هۆڵی ڕاگرایەتی پێشکەشکرد.

لە دەستپێکی سیمینارە زانستیەکانی سکوڵی پەروەردەی وەرزش کە ساڵانە لەچوارچێوەی بواری دڵنیایی جۆری ئەنجام دەدرێت، رۆژی١١/ ١ (د.دیار محەمەد صدیق) سیمینارێکی لەسەر یەکێک لەتوێژینەوە بڵاوکراوەکانی ئەنجامدا بە ناونیشانی (تاثير تعلم  اساسيات مبدأ الهجومي Read& React بكرة السلة في تطوير حالة اللعب الفرقي لطلاب سكول التربية الرياضية بجامعة السليمانية) ئەنجامدا، پرۆسەی دڵنیایی جۆری پرۆسەیەکی هەڵسەنگاندنی زانستی پێشکەوتووە کە زانکۆکانی کوردستان بەگشتی وە زانکۆی سلێمانی بەتایبەتی پەیڕەوی دەکات بەئامانجی پێشخستن و برەودان بە ئاست و توانای زانستی و بەدواداچونی مامۆستایانی زانکۆ بۆ زانست و زانیاریە نوێکان کە هاوتابن لەگەڵ سەردەمی نوێدا.

 

سێمینارێک دەربارەى Erasmus Mundus MARHABA Project پێشکەشکرا

سەرلەبەیانی ڕۆژی 11/1بەڕێز لەتیف محمد صاڵح لەبەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییە  ئەکادیمییە نێودەوڵەتیەکانی زانکۆی سلێمانی سیمینارێکی دەربارەی پڕۆگرامی  Erasmus Mundus MARHABA Project بۆ خوێندکاران لەهۆڵی ئیسماعیل بێشکچی کۆلێژ سازکرد.

لەمیانی سیمینارەکەدا بەڕێزیان تیشکیان خستەسەر پڕۆگرامی Erasmus Mundus MARHABA Project و چۆنیەتی بەشداریکردن و ڕونکردنەوەى هەنگاوەکانی پێشکەشکردن وئەپڵاینکردن بۆ پڕۆگرامەکە ، پاشان وەڵامی پرسیار و سەرنجی خوێندکارانی ئامادەبووی دایەوە .

 

 

هەر لەدرێژەی ئەو سیمینارانەی کە پێشکەش دەکرێت سێمینارێک بەناونیشانی A New Approach to Improve Server Security by Using Media Access Control Address Verification  پێشکەشکرا

پێشنیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە 12/1 دکتۆر ئازاد حەمە سەرۆک بەشی باخچەى ساوایانی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی  سیمینارێکی دەربارەى لۆژیکییانە بیرکردنەوە لەهۆڵی ڕاگرایەتی سازکرد.

لەو سیمینارەدا تیشکیان خستەسەر بیرکردنەوەى لۆژیکیانەی تاک و پەیوەندی لۆژیک بە فەلسەفە و ئایین و پاشان وەڵامی لۆژیکیانە چییە و چەندین تەوەرى تر سەبارەت بە لۆژیکییانە بیرکردنەوەی خستەڕوو.

 

سێمینارێک بەناونیشانی Geographic Information Systems (GIS) پێشەکەشکرا.

پاشنیوەڕۆی ڕۆژی 11/1 مامۆستا پەیمان عوسمان لەبەشی زانستی کۆمپیوتەرى کۆلێژ سێمینارێکی دەربارەى Geographic Information Systems (GIS) لە هۆڵی ڕاگرایەتی ئەنجامدا.





 2016-01-13
 2141