سیمینارێک بۆ ئاسان تێگەیشتنی خوێندکار
Kosar Othman ([email protected])پێشنیوەڕۆی ڕۆژی1/25 پڕۆفیسۆر د. دانیێڵ هیرماس مامۆستا لەبەشی جیۆگرافی و زانستی کەش و هەوا لەزانکۆی کانساسی ئەمریکی سیمینارێکی دەربارەى Active Teaching Strategies for Enhancing Undergraduate Student Learning بۆ مامۆستایان و خوێندکارانی خوێندنی باڵا (ماستەر/ دکتۆرا) لەهۆڵی ئیسماعیل پێشکچی کۆلێژی پەروەردەى بنەڕەتی پێشکەشکرد.
لەو سیمینارەدا تیشکییان خستەر سەر جۆر و شێوازەکانی وانەوتنەوە لەزانکۆدا و پاشان باسی لەباشترین ستراتیژی وانەوتنەوە کرد بۆ ئاسان تێگەیشتن و فێربوون لەلایەن خوێندکارانی زانکۆوە.


2016-01-26
1181