کورتەیەک لەسەر مێژووی ئەمەریکا، بە پێنوسی د. ئاراس فەریق زاینەڵ
[email protected]ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا
(USA)
ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا ده‌که‌وێته نێوه‌ندى کیشوه‌رى ئه‌مریکاى باکوور که به‌شێکه له‌سه‌ر زه‌مینى جیهانى نوآ، ئه‌م وڵاته له باکووره‌وه که‌نه‌دا دراوسێیه‌تى و وڵاتی مه‌کسیک، که‌نداوى مه‌کسیکۆ ده‌که‌ونه دیوى باشوورییه‌وه له رِۆژههڵاتیشیهوه زه‌ریاى ئه‌تڵه‌سى له رِۆژئاواشهوه زه‌ریاى ئارام، ئه‌مه جگه له ویلایه‌تى هاواى ئالاسکا، چونکه ویلایه‌تى هاواى ده‌که‌وێته ڕۆژئاواى کیشوه‌رى ئه‌مریکاى باکوور له ناو زه‌ریاى ئارامدایه، ویلایه‌تى ئالاسکاش ده‌که‌وێته ئهوپهرِى باکوورى ڕۆژهه‌لاتى کیشوه‌رى ئه‌مریکاى باکوور، وە هاوسنووره لهگهلَ رووسیادا. رِووبهرى ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا نزیکه‌ى (٩،٦٣١،٤٢٠) کیلۆمه‌تر چوار گۆشه‌یه، هاوکات ده‌که‌وێته نێوان هێڵه‌کانى درێژى (٧٠-١٢٥) ی رِۆژئاواى گرینیج و بازنه‌کانى پانى (٢٥-٤٩) ی باکوورى هێلَى یه‌کسانیه‌وه. سروشتى زه‌مینى ئه‌مریکاى باکوور جۆراوجۆره، له چیا و گردۆلَکه و ده‌شت پێکهاتووه، دوورى نێوان رۆخى ڕۆژهه‌ڵات رۆژئاواى ده‌گاته (٤٨٢٧)کم.
ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا هه‌شت رِووبارى گه‌وره‌ى تێدایه، ئه‌وانیش (میسیێى، هدسۆن، بۆتۆماک، ئۆهایۆ. هتد.....)، گه‌وره‌ترین رِووبارى ئه‌مریکا میسیێییه، درێژییه‌که‌ى ده‌گاته (٣٩٧٤.٢٣)کم دهرِژێته ناو رِووبارى هدسۆنهوه، پاشان هه‌ریه‌که له‌م رووبارانه دهرِژێنه ناو زه‌ریاى ئه‌تله‌سى و که‌نداوى مه‌کسیک و که‌نداوى کالیفۆرنیا له رِۆژئاواى مه‌کسیک.
ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا له (٤/٧/١٧٧٦) سه‌ربه‌خۆیى خۆیان له ئینگلته‌را رِاگهیاند و پاش (٨) هه‌شت سالَ شهرِ لهگهلَ به‌ریتانیا له (٣/٨/١٧٨٣) توانیان به ته‌واوى سه‌ربه‌خۆیى خۆیان به ده‌ست بهێنن، به‌ریتانیا و فه‌ره‌نساو وڵاتانى دیکه‌ى تر‌ى جیهان دانیاننا به‌و سه‌ربه‌خۆییه‌ى ئه‌مریکادا، ئه‌مریکایه‌کان له پاش ئه‌م سه‌ربه‌خۆییه توانیان یه‌که‌م ده‌ستور بۆ ئه‌م وڵاته‌کە دابنێن و لە (٣٠) نیسانى سالَى (١٧٨٩) یه‌که‌م حکومه‌تى فیدرِالَى ئه‌مریکا دامه‌زرا به سه‌رۆکایه‌تى (جۆرج واشنتن) و (جون ئادامس) وه‌ک جێگرى سه‌رۆک و (جیفه‌رسۆن) وه‌ک وه‌زیرى ده‌ره‌وه و ( الکسندر هاملتون) وه‌ک وه‌زیرى دارایى و (هنرى نۆکس) وه‌ک وه‌زیرى جه‌نگى و ( ئهدموند راندولف) وه‌ک وه‌زیرى داد و ( ڤون ڤاى ) وه‌ک سه‌رۆکى دادگاى باڵاى فیدراڵى، شارى نیۆیورک کرایه پایته‌ختى ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا، پاشان له سالَى (١٨٠١) شارى (واشنتن دى سى) یان دروستکرد و پایته‌ختیان گواسته‌وه ئه‌و شاره که تایبه‌ته به فهرمانرِهوایى ئه‌مریکا، ئه‌وکات ژماره‌ى دانیشتوانى ئه‌مریکا ته‌نها (٣) سەد ملیۆن که‌س بوو، هه‌روه‌ها له (١٣) ویلایه‌ت پێکهاتبوو، به‌لآم ئیَستا (٥٠) پەنجا ویلایه‌ته، له سالَى (٢٠١٠) ژماره‌ى دانیشتوانى ئه‌مریکا گه‌یشته زیاتر له (٣٠٣،٠٠٠،٠٠٠) ملیۆن که‌س و ڕێژەی دانیشتوانی (١٧٢) که‌س له (٣١) کیلۆمه‌تر چوار گۆشه‌دا، رِێژەی گه‌شه‌کردنى دانیشتوانى (٨٧%) و ڕێژه‌ى مردن تیـایدا (٠.٦ %) بووه، لـه رِووى پهیرِهوکردنى ئـاینیـهوه (٥٨%)ى پرۆتـستانت و (٢٦%)ى کاسـۆلیک و (٢%) جوو و (٨%)ى بێ ئایین و (٦%) ئاینیه‌کانى دیکه، هه‌روه‌ها له رِووى زمانه‌وه جگه له زمانى ئینگلیزى که زمانى سه‌ره‌کیه له وڵات‌دا چه‌ندین زمانى جیاوازى تێدایه وه‌ک (فه‌ره‌نسى، ئه‌ڵمانى، ئیتالى، چینى، ئیسپانى) و چه‌ندین زمانى دیکه، له رِووى ژیانى ئابووریه‌وه ئه‌مریکا له رِیزى پێشه‌وه‌ى ولآته کشتوکاڵى و پیشه‌سازییه‌کانه‌وه دێت، بۆ نموونه کشتوکاڵ له ئه‌مریکا له‌سه‌ر شێوازى کێڵگه‌ى فراوان پهیرِهو ده‌کرێت، هه‌ر له که‌ناره‌کانى ئهتلَهسییهوه تا دامێنی چیاکانى رۆکى به ده‌شتاییه‌کانى حه‌وزى میسیسیپیشەوە بۆ کێڵگه‌ى دانه‌وێڵه‌ى وه‌ک (گه‌نم و جۆ و گه‌نمه‌شامى) ته‌رخانکراوه، به جۆرێک ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا زۆرجار به یه‌که‌م وڵاتى جیهان داده‌نرێت له به‌رهه‌مهێنانى گه‌نمدا، هه‌روه‌ها چەڵتووک (برنج) له که‌ناره‌کانى سه‌ر ئهتڵەسى و ده‌شتى میسیسیپی به‌رهه‌م ده‌هێنرێت و کۆیله‌کان به تایبه‌تى رِهشپێستهکان ئه‌و کات به پله‌ى یه‌که‌م پشتیان ده‌به‌ست به‌م به‌رهه‌مه، هه‌روه‌ها ئه‌مریکا له رِووى به‌رهه‌مى لۆکه‌ش به هه‌مان شیَوه له رِیزى پێشه‌وه‌ى ولآتانى جیهانه‌وه‌یه، هاوکات به‌رهه‌مه کشتوکاڵییه‌کانى دیکه‌ى وه‌ک (توتن و قامیشى شه‌کر) له زۆربه‌ى ناوچه‌کانى ئه‌مریکا به‌رهه‌م ده‌هێنرێت. له رِووى ئاژه‌ڵداریه‌وه ئه‌مریکیه‌کان زۆر بایه‌خ به‌م بواره ده‌ده‌ن، له‌سه‌ر شێوازێکى پێشکهوتووانهى هاوچه‌رخ مه‌ڕ وماڵات به خێودهکهن و به‌هۆى فرۆشتنى به‌رهه‌مه‌کانیه‌وه داهاتى باشیان ده‌ست ده‌که‌وێت، جگه له (ماسى) که بۆ خۆى به‌شێکى گرنگى ژیانى ئابوورى دانیشتوانى ئه‌مریکا پێکده‌هێنێت، ئه‌وه‌ش به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌مریکا خاوه‌ن که‌نارێکى ده‌ریایى فراوانه.
ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا له رِووى پیشه‌سازیه‌وه زۆر ێێشکهوتووه به تایبه‌تى له پیشه‌سازى ئۆتۆمبیل و چه‌ک و که‌ره‌سته‌ى جه‌نگى به هه‌موو شێوه‌کانیه‌وه و کۆمپیوته‌ر و له بواره‌کانى ته‌کنه‌لۆژیا و پەیوهندیهکان و سیسته‌مى هاتوچۆ دا سه‌رکه‌وتوو بووه، ئه‌مه‌ش وایکردووه که ئابوورى ناسان پێیان وایه کە ئه‌مریکا ته‌نها له ڕێگه‌ى باج وه‌رگرتن و پاره‌ى ته‌له‌فۆن و هاتوچۆدا ده‌توانێت بژێت، ئه‌مه جگە له خزمه‌تگوزارى پزیشکى و بیناسازى و نه‌وت و هتد...
2016-01-28
1161