بڕیاریاندا پابەند بن بە دەوامی ئاسای خۆیانەوە



بڕیاریاندا پابەند بن بە دەوامی ئاسای خۆیانەوە

 Kosar Othman ([email protected])

 سەرلەبەیانی ڕۆژی 2/1 پ.ی.د. محەمەد ئەمین عبداللە ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی بەئامادەبوونی بەڕێزان د. حەسەن فەخرەدین یاریدەدەرى ڕاگر و  م. خۆشی لەتیف نوێنەرى گشتی مامۆستایان لەگەڵ سەرجەم مامۆستایانی کۆلێژ کۆبوویەوە.

کۆبوونەوەکە بەمەبەستی لەنزیکەوە گفتوگۆ و ڕاوێژ و گوێگرتن لەڕاو بۆچوون و پێشنیاری مامۆستایان بۆ ڕایکردنی کاروبارەکانی کۆلێژ و شێوازی دەوامکردن  ئەنجامدرا.

کۆبوونەوەکە بە ڕەچاوکردنی بارودۆخی ئابوری نەخوازراوی ئێستای هەرێمی کوردستان و لێکدانەوەى بەرژەوەندی خوێندکاران و ڕێگەگرتن لەفەوتاندنی ساڵێکی خوێندنی خوێندکاران دوابەدوای مشتومڕ و گفتوگۆیەکی زۆر و چڕ  بەتێکڕای دەنگی زۆرینەی مامۆستایان بڕیاریاندا تاوەکو بەرواری 3/1بەردەوامبن لە پابەندبوون بە دەوامی ئاسایی خۆیانەوە.

لە کۆتاییدا بەڕێز ڕاگری کۆلێژ سوپاسی هەڵوێستی نیشتمانپەروەری و دڵسۆزی مامۆستایانی کرد  لە بەردەوامبوونیان لە پڕۆسەى خوێندن و بەڵێنی ئەوپەڕى هاوکاری و کارئاسانی پێدان و هیوای خواست بەززوترین کات حکومەتی هەرێم و لایەنە پەیوەندیدارەکان لە زوترین کاتدا داخوازییەکانی فەرمانبەران و مامۆستایان جێبەجێ بکات .

 





 2016-02-02
 1025