ڕاگری كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تی له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌ران كۆبوویه‌وه
Kosar Othman ([email protected])سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه2/2 پ.ی.د. محەمەد ئه‌مین عبدالله ڕاگری كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تی به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز د. حه‌سه‌ن فه‌خره‌دین یاریده‌ده‌ری ڕاگر له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌ران كۆبوویه‌وه.
كۆبوونه‌وه‌كه به‌مه‌به‌ستی له‌نزیكه‌وه ئاشنابوون و گوێگرتن بۆ راوبۆچوون و پێشنیاری فه‌رمانبه‌ران و ڕێكخستن و پێداچوونه‌وه به كاروباره كارگێڕییه‌كانی كۆلێژ ئه‌نجامدرا.
له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕیز ڕاگری كۆلێژ پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونی له به‌ڕێز د.حه‌سه‌ن كرد وه‌ك یاریده‌ده‌ری كۆلێژ و هیوای خواست سه‌ركه‌وتوبێت له كاره‌كه‌یدا.
پاشان یاریده‌ده‌ری ڕاگر زۆر سوپاسی متمانه‌پێدانی ڕاگری كرد و هیوای خواست پێكه‌وه كاروباره‌كانی كۆلێژ به باشترین شێوه ڕاییبكه‌ن.
2016-02-03
1078