جەنگى دەروونى



جەنگى دەروونى

 [email protected]

 جەنگى دەروونى لەگرنگترین بابەتەکانى سەردەمە، لەهەموو سەردەمێکى تر زیاتر بایەخى پێ دەدرێت و یەکێکە لەوتێگەیشتنانەى لەبوارەکانى ژیاندا بەتایبەتى بوارى زانستى دەروونى خۆى ئەنوێنێت، جگە لەبوارى سەربازى بۆهەموو سەردەمێکى مێژوویى چ بۆ سوپایەک یان گەلێک یان پارتێک یان وڵاتێک بۆ بەرەنگار بوونەوەى دووژمنان ، چوونکە دوژمن بەردەوام بیر لەوە دەکاتەوە چۆن کار بکاتە سەر ئیرادە و جۆرى بیرکردنەوەى بەرامبەر یان مەترسى بخاتە دڵ و دەروونیان و نەتوانن خۆڕاگربن لەپێش ڕووداوەکان یان بەرامبەر دووژمن

هەڵگرانى ئەو پەیامە بەردەوام هەوڵى ئەوە دەدەن چۆن بتوانن کۆنتڕۆڵى بیرو باوەڕى مرۆڤ بکەن تائەندازەیەک هیچ توانەیەکى نەبێت لەئاستى ڕووداوەکان، بەڵکو ئیرادەى لاواز دەبێت و بەئاسانى کاردەکرێتە سەر بیروهۆشى ئەو مرۆڤە، بۆیە دەبینین زۆر لەسەرکردەو فەرماندە سەربازیەکان گرنگى تەواو دەدەن بەجەنگى دەروونى هەرچەندە وەک ناو تازەیە، بەڵام وەک پراکتیک کردنى کۆنە، کەجیاوازى نیە لەناوەڕۆکیدا لەگەڵ ئێستادا تەنیا لە ئامڕاز و جێبەجێ کردنیدا نەبێت، و تائێستاش ئامانجى کاریگەرییە لە دەروونى دووژمن و ڕووخاندنى وورەیە .

جەنگى دەروونى هەر لەدێر زەمانەوە لەگەڵ پەیدابوونى ململانێى ئادەمیزان پەیدا بووە و بەکار هاتووە بەڕێبازى سادەو ساکار بەکارهێنراوە چ لەسەر ئاستى تاکەکەس یا لە سەرئاستى کۆمەڵ و کۆمەڵگاوە، یا لە نێوان نەتەوە و وڵاتانى جیاجیا هەرلەسەرەتاوە پێشەواو فەرماندە و سەرکردەکانى جیهان جەنگى دەروونیان لەگەڵ بەرامبەرەکانیاندا بەکار هێناوە ،   لەگەلڕ ئەوەشدا کەجەنگى دەروونى کۆنە بەقەد کۆنى مرۆڤایەتى، بەڵام لەفەرهەنگەکاندا پێناسەیەکى زمانەوانیمان بۆ جەنگى دەرونى نەدى لە رووى زمانەوانیەوە، ئەگەرچى (ڕبن منڤور) ئاماژەى بەوە داوە کەجەنگ دژى ئاشتیە، دەوترێت (پیاوێکى جەنگ)، واتە لە شەڕ دەزانێت و شارەزاى شەڕە، هەروەها ناڕاستەوخۆ لەبابەتى (رجف) لەرزینى خێرادا باسى کردووە، شڵەژان لەماناکانى جەنگى دەروونیە، کەدەڵێت (الرجفان) هەڵچوونى توند، (ڕرجف القوم) ئەوخێڵەکەى لەرزاند، لەباسکردنى هەواڵى ناخۆشە باسکردنى ئاژاوە نانەوە، پەروەردگار دەفەرموآ : خۆ ئەگەر دوو ڕازەکانە ئەو کەسانەش غەرەزێکیان لەدڵدایەو ئەو کەسانەى لەناو شارى مەدینەدا (لەدژى دین) دەنگۆ بڵاو دەکەنەوە، دەس هەڵنەگرن، دەیانخەینە بەردەستى تۆو لە ئاکامدا بێجگە ماوەیەکى هندک لەو شارەدا ناتوانن ببن بە هاوسات" (سورەتى ئەحزاب : ئایەتى 60)

بەڵام لەفەرهەنگەکانى تر لەبابەتى (رجف)دا هاتووە (ارجف القوم) واتە ترسان لەهەواڵى درۆو ناخۆش، (ومنها المرجفون فی المدینە) ئەو کەسانەى کە لە ناو مەدینەدا دنگۆ بڵاودەکەنەوە، لە ئینسکلوپیدیاى عەرەبى (المیسرە) پێناسەیەک هاتووە نزیکە لەو پێناسانەوە لەم سەردەمەدا بۆ جەنگى دەروونى کراوە، دەڵێت لەناواخنى پێناسەى بابەتى (حرب) بریتىیە لەجەنگێکى ناوخۆیى کەدەبێتە مایەى تێکدانە ڕووخاندنى هێزى جەنگاوەرانە ناجەنگاوەرانە موڵکەکانیان بەمەبەستى سەپاندنى چەند مەرجێکى دیاریکراوە بەسەر لایەنى شکستخواردوو پڕکردنەوەى بیروڕایەکى ئایینى یان مەزهەبێکى ڕامیارى یان پاراستنى لەهەر بآ هوودەیەک .

ئەم پێناسەیە  نزیکترین پێناسەیە بۆ جەنگى دەروونى کە لەفەرهەنگەکان هاتووە کە دەڵێت بەمەبەستى پڕکردنەوەى مەرجى دیاریکراویان، پڕکردنەوەى بیروڕایەکى ئایینى یان مەزهەبێکى ڕامیارى یان پاراستنى لەهەر باهوودەییەک، ئەمانەش ئامانجەکانى جەنگى دەروونین، جەنگیش خەباتێکى چەکداریە لەنێوان دەوڵەتێکى خاوەن هەژمون وهاوولاتیاندا بەئامانجى ڕووخاندنء تێکدانى هێزى جەنگاوەرەکانء موڵکەکانیان و پاشان کارکردنە سەر وورەیان.

بۆ سەپاندنى چەند مەرجێکى دیاریکراو بەسەر لایەنى شکستخواردودا، جەنگ بەمەبەستى داکۆکى کردن لەخود واتە جەنگی داکۆکى لە خۆکردن، بەڵام ئەگەر ئامانج تەنها دەس درێژى کردن بێت ئەوا جەنگێکى هێرش بەرانەیە،و لەنێوان هەردوو جەنگەکەدا جەنگێکى خۆپاراستن هەیە، هەروەها جەنگى ماددیە جەنگى ناوخۆ و جەنگى نێو دەوڵەتیش هەیە، جەنگى دەروونیش جەنگى پیلان گیڕانەو وروژاندنە جەنگى قسەو ئاژاوەو جەنگى خواو پێغەمبەرە، وەکو پەروەردگار فەرموویەتى: "ئەگەر دەستى لێ هەڵنەگرن، سابزانن ئێوە لەگەڵ خوادو پێغەمبەرەکەیدا شەڕ دەکەن". ووشەى (شەڕ) لە زۆر شوێنى قوڕئانى پیرۆزدا هاتووە هەروەک دەفەرموێت: "ئەوانەش وا مزگەوتێکیان چێ کردوە تاهۆى زیان و خوانەناسیە پژگ و بڵاوى نێوان باوەڕدارەکان بێتا ڕوانگە بێ بۆ ئەوانەى لەپێشودا دژى خوداو پێغەمبەرى ڕاوەستا بوون، سوێندیش دەخۆن کە: جگە لە چاکە کردن نیازێکى ترمان نەبووگە، خوا شایەتە کە ئەوانە درۆزنن" هەروەها دەفەرموێت: "گۆڕى گیانى ئەو کەسانەى دژایەتى خوداو پێغەمبەرى دەکەن، لە عەرزدا دەبنە خراپکار، کوژرانە یان بڕینى دەست و قاچە پێچەوانە،یان وڵات دوورخرانە، کە ئەم سزایە بۆئەوان ڕیسوابوونە لەدنیادا و بەشیان لە ڕۆژى سەڵادا جەزرەبەدانى بەژانە".

هەموو ئەو جەنگانەش ئامانجى عەقڵى مرۆڤە هزریەتى لەکارخستنى ئیرادەیەتە سەپاندنى چەند مەرجێکى دیاریکراو لەسەر دوژمن، مەبەست لەجەنگى دەرونى، ئەوجەنگەیە کەکاریگەرى دەخاتە سەر رەفتارى مرۆڤە مینۆکى وورەى،خودى مرۆڤیش ئامانجى جەنگى دەرونیە کە دەگەڕێتەوە بۆ خودى مرۆڤایەتى چونکە خود ئیرادەو هەڵبژاردنە و مرۆڤیش خاوەن هەڵبژاردنە لەڕێگەکانى وەڵامدانەوە، چونکە مرۆڤ گیان و جەستەیە کە دەکەوێتە ژێر فشارى پاڵنەرەکانەوە ئەوا وەڵامدانەوەى هەیە.

 

ئامادەکردنی لە لایەن پ.ی.د ئاراس فەریق زەینەڵ





 2016-02-05
 1025