بە دوو توێژینەوە بەشداریان لە کۆنفراسی ئەندازیاری نێودەوڵەتی لە هەولێرکرد
(Zanyar) [email protected]دوو مامۆستای بەشی ئەندازیاریی شارستانی بە دوو توێژینەوەی زانستی بەشداریانکرد لە دووەمین کۆنفراسی ئەندازیاری نێودەوڵەتی لە شاری هەولێر.
بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپرسانی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، سەرۆک زانکۆکان و ئەکادیمییانی ناوخۆی و بیانی، دووەمین کۆنفرانسی ئەندازیاری نێودەوڵەتی لەسەر گەشەسەندنەکانی بواری بەکارهێنانەکانی ئەندازیاریی شارستانی و ئەندازیاریی کۆمپیوتەر لە ڕۆژانی ٢٠و٢١ی شوباتی ٢٠١٦ بە سەرپەرشتی هەردوو زانکۆی ئیشک و زانکۆی پۆلەتەکنیکی هەولێر بەڕێوەچوو کە پڕۆسیدینی کۆنفرانسەکە بیست و نۆ توێژینەوەی زانستی هەڵبژاردەی لە خۆگرتووە.
لەو چوار چێوەیە دا دوو مامۆستای بەشی ئەندازیاریی شارستانی-فاکەڵتی ئەندازیاری-زانکۆی سلێمانی هەر یەکە بە توێژینەوەیەک بەشداریانکرد.
د. یاسین ئەحمەد حمەئەمین/ مامۆستای بەشی ئەندازیاریی شارستانی توێژینەوەیەکی پێشکەش کرد بە ناو نیشانی
Sustainable wastewater Treatment in Constructed Wetlands
م. محمد عارف محمد/ مامۆستای بەشی ئەندازیاریی شارستانی توێژینەوەیەکی پێشکەش کرد بە ناو نیشانی
Comparison of Mat Foundation Design Using Rigid Method and SAFE Program


2016-02-22
1348