سێنته‌ری جێنده‌ر به‌شداری پرۆژه‌یه‌كی گرنگ ده‌كات
Amanj Qadir [email protected]ڕۆژی چوارشەممە 24/2/2016 خاتوو (سه‌وسه‌ن محمد ئه‌مین) نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی پلاندانانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و
به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌نستیتوتی کوردستان بۆ کارگێڕی گشتی و خاتوو (جۆیس یۆنگ سۆک) نوێنەری ئـه‌نستیتوتی کۆریا بۆ پەره‌پێدانی ستراتیژی، سه‌ردانى زانکۆی سلێمانیان کرد‌و له‌لایه‌ن دکتۆره جوان به‌ختیار به‌ڕێوه‌به‌ری سێنته‌ری خوێندنی جێندەرو توندوتیژی پێشوازیکران.
سه‌ردانه‌که به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆکردن و تاوتوێکردنى پرۆژه‌یه‌کی گرنگ و ستراتیژیی که تایبه‌ته به په‌ره‌پێدانی توانا مرۆییه‌کان و دانانى سیستمى راهێنان، که له‌لایه‌ن وەزارەتی پلاندانانه‌وه جێبه‌جێده‌کرێت.
هه‌روه‌ک سێنتەری خوێندنی جێندەرو توندوتیژی یەکێکە لەو سێنتەرانەی کە دەستنیشانکراوە بۆ بەشداریکردن لەو پڕۆژەیەدا.
2016-02-29
1000