سیمینارێک لەسەر بەرزکردنەوەی ئاستی زانکۆ لە بەشی ئەندازیاریی شارستانی پێشکەش کرا



سیمینارێک لەسەر بەرزکردنەوەی ئاستی زانکۆ لە بەشی ئەندازیاریی شارستانی پێشکەش کرا

 [email protected]

 لە چوار چێوەی پرۆسەی زانستخوازی بەردەوامی،بەشی ئەندازیاریی شارستانی- فاکه‌ڵتی ئه‌ندازیاری- زانکۆی سلێمانی ، ڕۆژی پێنجشەممە  3/3سیمینارێک له‌ژێر ناونیشانی ( ڕۆڵی مامۆستا لە بەرزکردنەوەی ئاستی زانکۆ)لەلایەن (پ.د.محمد ڕەئوف عبدالقادر) پێشکەش کرا. 

سەرەتا باسی لە پێوەرەکان بۆ پلەبەندی زانکۆکانی جیهان کرد کە لە لایەن ڕێکخراوەکانی ئەم بوارەوه پەیڕەودەکرێت، هەروەها تیشکی خستە سەر ئەو ڕۆڵانەی کە مامۆستا لە پاڵ وانەوتنەوە دەتوانیت بیگێڕێت کە گرنگترینیان ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستیە کە سەرەکیترین پێوەرە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی زانکۆ وه ڕوونیشيکردەوە کە وڵاتانی عەرەبی و هەرێمی کوردستان کەمترین بایەخیان بەم بوارە داوە لە ڕوانگەی تەرخانکردنی بوجە و بڵاوکردنەوەی توێژینەوە.

پ.د.محمد جەختيشي لەسەر گرنگیدان بە بواری توێژینەوە کردەوە و پێشنیاريكرد بە دروست کردنی (ئەنجومەنی نیشتیمانی کورد بۆ توێژینەوە و گەشەپێدان) و هاندانی ستافی ئەکادیمی بۆ ئەنجامدانی توێژینەوە.

 

 

 





 2016-03-05
 1695