سەردانی شاندی دانشتگای تارانی پزیشكی بۆ سكوڵی پزیشكی زانكۆی سلێمانی



سەردانی شاندی دانشتگای تارانی پزیشكی بۆ سكوڵی پزیشكی زانكۆی سلێمانی

 [email protected]

سەردانی شاندی دانشتگای تارانی پزیشكی بۆ سكوڵی پزیشكی زانكۆی سلێمانی
شاندێكی تایبەتی دانشتگای تارانی پزیشكی لەئێران كەپێكهاتبوون لەبەرێزان برۆفیسۆر هادیان و پرۆفیسۆر نەورۆزی سەردانی سكوڵی پزیشكی زانكۆی سلێمانیانكرد لە بەرواری 5-3-2016 , لەلایەن بەرێز د.كۆسار محمد علی سەرۆكی سكوڵی پزیشكی پێشوازیان لێكرا.
ئامانجی سەردانی شاندەكە بۆ سودبینین و گفتوگوكردن بوو سەبارەت بە سودبینین لە تواناكانی دانشتگای تارانی پزیشكی لەرووی كردنەوەی خوێندنی بالا و ئاڵوگۆركردنی خوێندكاران, كردنەوەی خولی راهێنان, پەرەپێدانی پرۆگرامی خوێندنی پزیشكی, بۆ ئەم مەبەستە لەداهاتوویەكی نزیكدا نامەی لێكتێگەیشتن و دواتر بە پراكتیكردنی ئەم هەماهەنگی یە دەست پێ‌ دەكات.




 2016-03-09
 1140