لە سیمینارێكدا یادی 69 ساڵەی لە سێدارەدانی قازی محمد كرایەوە


بەشی مێژوو و لیژنەی راگەیاندن و روناكبیری فاكەڵتی پەروەردەی زانستە مرۆڤایەتییەكان/سەیدسادق لە رۆژی 3/4/2016 ولە یادی 69ساڵەی لە سێدارەدانی قازی محمد سمینارێكی زانستی لەلایەن د. عیرفان موستەفا ئەنجامدا، كە تێیدا بەشێك لە مامۆستایان و خوێندكاران ئامادەبوون.
لە ماوەی دوو كاتژمێر ونیوی سمینارەكەدا بە دیدی رەخنەگرانەو لە روانگەی فەلسەفەی مێژوویی و میتۆدی مێژووییەوە باس لەرووداوەكانی كۆماری مهاباد و لە سێدارەدانی پێشەوا قازی ویاوەرانی كرا، هەر لەو چوارچێوەیەدا لە رێگای پرسیارە زانستییەكانی ئامادەبووانەوە سمینارەكە دەوڵەمەندتر كرا.
ئا. زانیار مەجید



