سیمیناری (چوونه‌ده‌ره‌وه له كۆمه‌ڵگای زه‌بروزه‌نگ) له زانكۆی سلێمانی به‌رێوه‌چوو
[email protected]زانكۆی سلێمانی سیمینارێكی تایبه‌تی بۆ سۆسیۆلۆژیستی ناوداری فه‌ره‌نسی (میشێل ڤیڤۆریكا) سازكرد.
به ئاماده‌بوونی پرۆفیسۆر د. صلاح ا‌لدین سعید علی سه‌رۆكی زانكۆ‌و ژماره‌یه‌كی زۆر له میوانان و مامۆستا‌و خوێندكارانی زانكۆ ، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 11-4-2016 لە هۆڵی ئیسماعیل بێشكچی لە كەمپی نوێی زانكۆی سلێمانی له درێژه‌ی كار‌و چالاكییه رۆشنبیرییه‌كانیدا، زانكۆی سلێمانی سیمینارێكی كراوه‌ی لە ژێر ناو نیشانی (چوونه‌ده‌ره‌وه له كۆمه‌ڵگای زه‌بروزه‌نگ) بۆ نوسه‌رو سۆسیۆلۆژیستی ناوداری فه‌ره‌نسی (میشێل ڤیڤۆریكا) سازكرد، كه له‌لایه‌ن د. (عادل باخه‌وان) سۆسیۆلۆژیست و مامۆستای زانكۆ له وڵاتی فه‌ره‌نسا سیمیناره‌كه به‌ڕێوه‌چوو.
له به‌شێكی وته‌كانیدا (میشیل ڤیڤیوریكا) باسی لە هۆكارەكانی سەرهەڵدانی توندوتیژی و گەشەكردنی له كۆمه‌ڵگادا كرد‌و چۆنێتی كەمكردنەوەو چارەسەریشی خسته‌ڕوو. لەوباره‌یه‌وه چەندین نموونەی به‌رجه‌سته‌ی توندوتیژی له مێژووی دوور‌و نزیكی كۆمه‌ڵگای مرۆیی‌دا هێنایەوەو لەسەر زەبروزەنگ و دەرئەنجامەكانی و چۆنێتی دەربازبوونی كۆمەڵگە لێی كۆمه‌ڵێك تێزی گرنگی باس كرد.
به‌شێكی سیمیناره‌كه تایبه‌ت بوو به راو سه‌رنجی ئاماده‌بووان و پاش گفتوگۆیه‌كی كراوه له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه، كۆتایی به سیمیناره‌كه هات.
2016-04-11
1079
