سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی پرۆژەیەکی گرنگ ئەنجام دەدات
[email protected]بەهۆی کێشەی شوێنی وانەوتنەوە وکەمی هۆڵی خوێندن و زۆری خوێندکاران لە فاکەڵتی پەروەردەی زانستە مرۆڤایەتییەکان/سەیدسادق ،سەرۆکی زانکۆ وسەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی ، لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا بەردەوام هاوکاری مادی ولۆجستی و مرۆیی بوون بۆ ئەم فاکەڵتییە، بۆ ئەم مەبەستەش دوو هۆڵی سەندەویچ پەناڵ و پرسگەیەک کە بە شێوازێکی هاوچەرخ وسەردەمیانە كە لەگەڵ ژینگەی خوێندندا بگونجێتدروستکراون،کە لەسەرەتای مانگی 4ی ئەمساڵدا کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە ، ئەمەش کارئاسانی و بارسوکییەکه تا مامۆستایان و خوێندکاران بتوانن خشتەی وانەکانیان بە جۆرێکی باشتر بگونجێنن ورێکیبخەن.
هەربەوبۆنەیەوەشەوە،پرۆفیسۆری یاریدەدەر (دکتۆر فواد عەلی) ڕاگری فاکەڵتی پەروەردەی زانستە مرۆڤایەتییەکان بە ناوی ڕاگرایەتی و مامۆستایان وخوێندکاران وفەرمانبەرانی فاکەڵتییكەوە سوپاسی تایبەتی خۆی ئاڕاستەی هەوڵ وماندووبوونی هەریەك لە( قوباد تاڵەبانی) جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی كوردستان ، پرۆفیسۆر دکتۆر (سەڵاحەدین سەعید عەلی) سەرۆکی زانکۆی سلێمانی وسەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی دەکات کە توانیان لەم قەیرانە داراییەدا پشتیوانی داواکارییەکانی فاکەڵتی ببن لە تەرخانکردنی بوودجەی پێویستی پڕۆژەكە، هەروەها سوپاسی بەڕێوەبەر و کارمەندانی بەرێوەبەرایەتی ئەندازە و پرۆژەکانی زانکۆی سلێمانی كرد کە ئەرکی جێبەجێکردنی پڕۆژەكەیان گرتۆتە ئەستۆ و وە هیواشی خواست كە نموونەیان زۆر بێت بۆ خزمەتی زانست وڕەوتی خوێندن.
2016-04-12
1793