مامۆستایانی فاکەڵتی ئەندازیاری نوێنەری خۆیان هەڵبژارد


لەکەش هەوایەکی پڕ دیموکراسی و تەبایی، مامۆستایانی فاکەڵتی ئەندازیاری نوێنەری خۆیان هەڵبژارد.
رۆژی پێنج شەممە 14/4/2016 کاتژمێر 12:00 و لەکەش و هەوایەکی پڕ دیموکراسی و تەبایی، مامۆستایانی فاکەڵتی ئەندازیاری نوێنەری خۆیان هەڵژاردەوە، ئەوەش پاش کۆتایی هاتنی ماوەی یاسای نوێنەری پێشوی مامۆستایانی فەکەڵتی بەڕێز(د. ڕضا عبداللە) .
لەو هەڵبژاردنەدا هەریەک لە بەڕێزان (د. هێرش محمد ) و (د. ئازاد عبدالقادر) خۆیان کاندید کردبوو، لە ئەنجامدا (د.هێرش محمد) مامۆستا لە بەشی ئەندازیاری شارستانی بە زۆرینەی دەنگ وەک نوێنەری نوێی مامۆستایانی فاکەڵتی ئەندازیاری زانکۆی سلێمانی هەڵبژێردرا .
شایەنی باسە د. هێرش محمد لە ساڵی 2014 لە بواری کۆمپیوتەر و ئەتۆمەیشن لە وڵاتی فەرەنسا بڕوانامەی دکتۆرای بەدەست هێناوە، لە ئێستاشدا وەک مامۆستا لە بەشی ئەندازیاری شارستانی کاردەکات.
ئا. زانیار مەجید

د. هێرش نوێنەری نوێی مامۆستایانی فاکەڵتی ئەندازیاری

بەشێک لە مامۆستایانی فاکەڵتی ئەندازیاری

