یادی ئەنفال بەرز راگیرا



یادی ئەنفال بەرز راگیرا

 Kosar Othman ([email protected])

 لە درێژەی كار وچالاكییەكانی فاكەڵتی پەروەردەی زانستە مرۆڤایەتییەكان/سەیدسادق، بۆ بەرزراگرتنی ساڵرۆژی كارەساتی ئەنفال وجینۆسایدكردنی گەلی كورد وشاڵاو و قۆناغەكانی پرۆسەی ئەنفال، رۆژی 4/14 لە بینای فاكەڵتی بە چەند بابەتێك ئەو یادە بەرز راگیرا:

سەرەتای یادەکە بەدەقیقەیەک وەستانی ماتەمینی مامۆستایان وخوێندكاران وفەرمانبەران دەستیپێکرد، پاشان وتاری ڕاگرایەتی ولیژنەی راگەیاندن ورۆشنبیریی لەلایەن هەریەك لە مامۆستا ئومێد حەمەباقی ومامۆستا فاروق محەمەدئەمین خوێندرایەوە، دواتر پێشانگایەك وهێڵكارییەكی گەورەی ئەنفال لە لایەن خوێندكارانی فاكەڵتییەوە کرایەوە.

خوێندنەوەی پەخشان وهۆنراوەی ماتەمینی لەلایەن خوێندكارە كوڕ وكچەكانی فاكەڵتییەوە بەشێکی تر بوو لەچالاکییەکانی ئەو یادە.

پاشان     بەئەنجامدانی دوو سمیناری زانستی لەلایەن هەریەكە لە بەرێزان دكتۆر سەلام عبدولكەریم ی.راگر، بەناونیشانی(كاریگەری پرۆسەكانی ئەنفال لەسەر جوڵانەوەی ڕزگاریخوازی كورد )، سمیناری دووەم لەژێر ناونیشانی ( ئەنفالی كورد لەساڵی 1988) لەلایەن مامۆستا (احمد رفیق كریم ) پێشکەشکرا یادەکە کۆتای پێهات . 





 2016-04-19
 1463