زنجیرەیەک سیمینار بۆ رۆژی ژینگە
[email protected]لە رۆژی جیهانی ژینگەدا چەند چالاکییەک لە فاكەڵتی پەروەردەی زانستە مرۆڤایەتییەكان/سەیدسادق ئەنجامدرا.
لە درێژەی كار وچالاكییە زانستییەكاندا ، رۆژی 4/16 بە بۆنەی رۆژی ژینگە، فاكەڵتی پەروەردەی زانستە مرۆڤایەتییەكان/سەیدسادق ، بە هاوکاری مامۆستایان وخوێندكارانی بەشی جوگرافیا چەند چالاکییەکیان بە ئەنجام گەیاند ، کە ئەوانیش بریتیبوون لە ئەنجامدانی پێنج سمیناری زانستی تایبەت بە پیسبوونی ژینگە بۆ: (د. فواد خالد سەعید - سووتانی پاشماوە رەقەكان لە شاری سلێمانیدا ، د. هەڵەت رەشید - هۆكار وچارەسەری كێشە ژینگەییەكان، م. ئومید حەمە باقی - پیسبوونی ژینگە وەك گرفتێكی نێونەتەوەیی ، م.ئەحمەد رەفیق- پیسبوونی ژینگە بە نایلۆن و م.شاد حەمید- پیسبوون بە هۆكارەكانی گواستنەوەی ئۆتۆمبێل).
لە كۆتایی سیمینارەكەشدا و پاش پرسیاری ئامادەبووان چەندین دەرئەنجام وپێشنیاز بۆ چارەسەركردنی گرفتی پیسبوونی ژینگەی كوردستان خرانە روو.
لە هەمانکاتیشدا دروستكردنی نەخشە وهێڵكارییەكی ژینگەیی بە كەرەستەی سروشتی لە ناوبینای فاكەڵتی ولە لایەن خوێندكارانی بەشی جوگرافیاوە ئەنجامدرا و لە کۆتایشدا بە چاندنی نەمام لە ناو باخچەی فاكەڵتیدا کۆتاییان بە رۆژی ژینگە هێنا.
2016-04-19
1155