لیژنەی ڕاگەیاندنی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی کۆبووەوە


ڕۆژی یەکشەممە ٤/٢٤بەسەرپەرشتی پرۆفیسۆری یاریدەدەر(د. محمد ئەمین عبداللە)ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی ، (د.حەسەن فەخرەدین) یاریدەدەری ڕاگر و مامۆستا( وریا محمد) سەرۆکی لیژنەی ڕاگەیاندن ، بە ئامادەبوونی (کارزان تاهیر )نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی تەکنەلۆژیای زانیاری زانکۆ، لیژنەی ڕاگەیاندنی کۆلێژ كە لە نوێنەری سەرجەم بەشە زانستییەکانی کۆلێژ پێکاهاتبوو کۆبوونەوە.
لەمیانەی کۆبوونەوەکەدا ڕاگری کۆلێژی پەروەردە سوپاس و دەستخۆشی ئاڕاستەی ئەندامانی لیژنەی ڕاگەیاندن کرد لە پێناو هەموو ئەو هەوڵ و ماندوبوون و کارەخۆبەخشانەی كە بە ئەنجامیان گەیاندووە، پاشان هانیدان بۆ زیاتر هەوڵدان و کارکردن لە پێناو پێشخستنی ئاستی ڕاگەیاندن لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی هەموو ئەو هەواڵ و زانیاری و کار و چالاکییانە لە وێبسایتی کۆلێژدا .
کۆبوونەوەکە بەمەبەستی ڕێکخستنەوەی کاروبارەکانی لیژنەی ڕاگەیاندن و هەوڵدانی زیاتر بۆ پەرەپێدان و پێشخستنی وێبسایت و وێپ پەیجی مامۆستایانی کۆلێژ و گرنگیدان بە پێشخستن و بەرزکردنەوەی ڕانکینی زانکۆی سلێمانی ئەنجامدراوە.

