چالاکییەکانی فاکەڵتی ئەندازیاری زانکۆی سلێمانی لەکۆنفرانسی ئەندازیاری نێودەوڵەتی
[email protected]فاکەڵتی ئەندازیاری-زانکۆی سلێمانی بە چەند چالاکییەک بەشداری لە کۆنفرانسی ئەندازیاری نێودەوڵەتی لە زانکۆی سەلاحەدین کرد.
لە ڕۆژانی ( ١٢ تا ١٤-٠٤-٢٠١٦) یەکەمین کۆنفرانسی ئەندازیاری نێودەوڵەتی (First International Conference on Engineering and Innovative Technology) لە زانکۆی سەڵاحەدین لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو.
لەو چوارچێوەیەدا، سێ مامۆستای فاکەڵتی ئەندازیاری-زانکۆی سلێمانی بەدوو توێژینەوەی زانستی بەشداریانکرد، توێژینەوەی یەکەم بە ناونیشانی (Some Properties of Mesh Reinforcement Cement Slurry) پێشکەشکرا لە لایەن بەڕێزان (پڕۆفیسۆر د. محمد ڕووف عبدالقادر) و (د.عەتا شێخ محمد).
هەروەها، توێژینەوەی دووەم بە ناونیشانی (NSMFRP for Strengthening Reinforced Concrete Beam) لە لایەن بەڕێزان (پڕۆفیسۆر د. محمد ڕووف عبدالقادر، و م. ئەڤین حسیب عبداللە) پێشکەشکرا.
ئا. زانیار مەجید

2016-04-25
915