وەفدێکی شارەداری ماردین سەردانی زانکۆی سلێمانی دەکەن


پێش نیوەڕۆی ڕۆژی4/25وەفدێکی شارەداری ماردین بەسەرۆکایەتی (لەیلا سەڤین بۆزان) هاو شارەداری ماردین،( حەفیسە ئەی مەلاک) ئەندامی ئەنجومەنی شارەدار، (مەکیە گوزەل )سەرۆکی بەشی ژنانی شارەدار و دکتۆرە( لەیلا فەرمان ) راوێژکار و (سەلمە فاتح)ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە باکوری کوردستانەوە گەیشتنە شاری سلێمانی و لە سەردانەکەیاندا سەردانی کۆلیجی هونەرەجوانەکانی زانکۆی سلێمانیان کرد و لەلایەن راگری کۆلیجی هونەر دکتۆر (رێبوار سعید) و مامۆستایانی بەشی شێوەکاری و موزیک و سینەما پێشوازییان لێکرا.
لە میانی سەردانەکەیاندا بۆ کۆلیجی هونەرەجوانەکان گفتوگۆ و باسیان لە بەستنی پەیوەندی نێوان کۆلیجی هونەر لەگەڵ پەیمانگا هونەرییەکانی باکوردا کرد ، تا بتوانن ئاڵوگۆری کاری هونەری و کلتوری و پەروەردەیی ئەنجام بدەن و وێڕای کارکردن بۆ بواری جەندەرکە لە ئێستادا پرسێکی گرنگە بەتایبەت بۆ بواری توێژینەوە و بەرزکردنەوەی ئاستی هوشیاری ، بەتایبەت کۆلیجی هونەر لە پلانیدایە ساڵی داهاتو وانەیەک زیادبکات تایبەت بە جەندەر، پاشان لەگەڵ وەفدەکە سەردانی هۆڵەکانی خوێندن و بەرهەمی هونەری خوێندکارەکانیان کرد .
لەکۆتایی سەردانەکەیاندا وەفدەکە هیوای ئەوەیان خواست کە لە داهاتویەکی نزیکدا بتوانن گەشە بەم پەیوەندییە بدرێت لەنێوان زانکۆی سلێمانی و شاری ماردین بەتایبەت لەبواری هونەری و جەندەردا.

