یادی 118 ساڵەی رۆژنامەگەری كوردی کرایەوە

لەچوارچێوەی چالاكییە رۆشنبیری وزانستی وئەكادیمییەكانی بەهارەی فاكەڵتی پەروەردەی زانستە مرۆڤایەتییەكان/سەیدسادق و بۆبەرز راگرتنی یادی 118 ساڵەی ڕۆژنامەگەری کوردی ڕۆژی25/4/2016 بەهەماهەنگی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان/لقی سلێمانی وناوەندی رێكخراوە دیموكراسییەكانی سەیدسادق وەك كارێكی هاوبەش ولەبینای فاكەڵتی، پێشانگای ئەرشیفیی رۆژنامە وگۆڤارەكوردییەكان کرایەوە.
لەو پێشانگەیەدا وتاری راگر پ.ی.د. فواد عەلی وسەرۆكی سەندیكای ڕۆژنامەنووسان كاروان ئەنوەر پێشکەشکرا، دواتر مێژووی رۆژنامەی (كوردستان) وخەباتی رۆشنبیریی ونەتەوەیی ورۆژنامەوانی (مقداد مەدحەت بەدرخان) وبنەماڵەی بەدرخانییەكان لەو پێشانگەیەدا نمایشکرا.

